ئازادکرانی 150 کەس کە تاوانی سووکیان لە بشێوییەکانی پارێزگەی کوردستان هەبوو
تشرینی یهکهم 04, 2022 17:46 Asia/Tehran
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگەی کوردستان باسی ئازاد کرانی 150 کەسی کرد کە تاوانی سووکیان لە بشێوییەکانی ئەم دواییەی پارێزگاکەدا هەبوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی ئازادی ڕایگەیاند: زیاتر لە 150 کەس لەو کەسانەی کە تاوانی سووکیان لە بشێوییەکانی ئەم دواییە لە پارێزگای کوردستان هەبوو ئازاد کراون.
ناوبراو گوتیشی: ئەو کەسانە لە شوێنی خۆپیشاندانەکان بوون و هەندێک هەوڵیشیان داوە، بەڵام لە بەر ئەوەی کە تا ئێستا هیچ پێشینەیەکیان نەبووە، لە لایەن دەسەڵاتەوە بەخشراون و بەڵێنیان داوە و ئازاد کراون.
هەروەهاباسی تاووتوێکردنی دۆسیەی خۆپیشاندەران لە دەزگای دادوەری پارێزگی کرد و وتی: لەگەڵ ئەو کەسانە کە وەک داردەستی دوژمن کەوتنە گیانی گیان و ماڵی خەڵکەوە، بەرەوڕوو دەبینەوە.