هۆشداریی وەزیری دەرەوەی ئێران بە یەکێتی ئەوروپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411901-هۆشداریی_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_بە_یەکێتی_ئەوروپا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوشانەتا ئیتاڵییه‌که‌ی ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر یه‌کێتی ئه‌ورووپا بیھەوێت به‌ هه‌ڵسوکه‌وتی دوو فاقی کارێکی به‌په‌له‌ و ناژیرانە بگرێته‌به‌ر، ئه‌وا دەبێ چاوه‌ڕوانی کرده‌وه‌ی کاریگه‌ر و به‌رامبه‌ری ئێران بێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2022 13:48 Asia/Tehran
  • هۆشداریی وەزیری دەرەوەی ئێران بە یەکێتی ئەوروپا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوشانەتا ئیتاڵییه‌که‌ی ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر یه‌کێتی ئه‌ورووپا بیھەوێت به‌ هه‌ڵسوکه‌وتی دوو فاقی کارێکی به‌په‌له‌ و ناژیرانە بگرێته‌به‌ر، ئه‌وا دەبێ چاوه‌ڕوانی کرده‌وه‌ی کاریگه‌ر و به‌رامبه‌ری ئێران بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتالیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کرد.

 بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وتی: ئێمه له هه ڵوێست و ده ستێوه ردانه کانی هه ندێک به رپرسانی ئه ورووپا له ڕووداوه کانی ئه م دواییانه ڕازی نین و ئه گه ر یه کێتی ئه ورووپا بیه وێت کارێکی به په له و بێ بیرکردنه وه به هه ڵسوکه وتی دوو فاقی بگرێته به ر، ئه وا پێویسته چاوه ڕوانی کردەوەی کاریگەر و بەرامبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بێت.

 وەزیری دەرەوەی ئیتالیاش لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وتی: ئێمە گرنگی بە پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەدەین و بە توندی پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئێران دەکەین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سەقامگیر.

لویجی دی مایۆ گوتیشی :  ڕێز له سه روه ری و یاساکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده گرین، وه ڵامدانه وه ی داخوازیی ئاشتیانه ی خه ڵکیش جیایه له ئاژاوه و تیرۆر.