تشرینی یه‌که‌م 12, 2022 07:34 Asia/Tehran
  • هۆشداری «ئەمیر عەبدوڵڵاهییان» سەبارەت بە دەستێوەردانی ئەورووپا لە کاروباری نێوخۆی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران له وتووێژێکدا له گەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕەخنەی له دەستێوەردانی ئەورووپا له کاروباری نێوخۆی ئێران گرت و له بارەی بەردەوام کرانی وەھا ڕەوتێکیش هۆشداریی دایه «کاترین کۆڵۆنا».

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «کاترین کۆڵۆنا» وتیشی: ئەگەر یەکێتی ئەوروپا ڕێوشوێنی بەرتەسک بگرێتەبەر، تارانیش لە بەرامبەردا ھەڵوێستی دەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران دواتر لە بارەی ئەو وتووێژە تەلەفۆنییەی ڕایگەیاند: له‌و گفتوگۆیه‌دا کۆک بووین لە سەر رێزگرتن له‌ یه‌کتر و ئەوەی کە ڕەچاوکرانی به‌رژه‌وه‌ندیی ھەردووک لا بەسەر پەیوەندییەکاندا زاڵ بێت.

دوای ئه‌وه‌ی کە ئاژاوه‌کان له‌ ئێراندا به‌ بیانووی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو «مه‌هسا ئه‌مینی» ده‌ستی پێ کرا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا، سێ ئه‌ندامی ئه‌وروپای بەرجامیش ھاوتەریب لەگەڵ ئه‌مریکا بۆ پشتیوانی له‌ ئاژاوه‌کاران ھاتنە مه‌یدانه‌وەو له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌وان نەک ھەر بەیاننامەی دەستوەردانیان دەرکرد، بەڵکو باسیان داسەپاندن و توندکردنەوەی بایکۆتیش کردو لەم ناوەدا، دووشەممەی ڕابردوو، بەریتانیا بایکۆتی دژی دامەزراوەیەک و چەند بەرپرسێکی باڵای سیاسی و ئەمنیی ئێران جێبەجێ کرد.

سەرپەیڤ