تشرینی یه‌که‌م 14, 2022 12:35 Asia/Tehran
  • ئێران: ئەمریکا نابێ یارمەتیی گروپی تیرۆریستی کۆمەڵە بدات

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی وتاری بڵاوکراوەیەکی ئەمریکیدا ڕایگەیاند، ئەگەر حکومەتی ئەمریکا سوورەلەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، نابێت یارمەتیی گروپە تیرۆریستیەکانی وەک کۆمەڵە بدات.

بڵاوکراوەی «نیوزڤیک»ی ئەمریکی وای بڵاو کردووەتەوە کە، سەرۆکی گروپی تیرۆریستیی کۆمەلە داوای هاوکاریی ئەمریکای کردووە بۆ بەرنگار بوونەوەی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیویۆرک ڕایگەیاند: کۆمەڵە یەکێکە لەو گرووپە تێرۆریستییە چالاکانەی کە لە مەهاباد و شارەکانی دیکەی ئێران بە سەدان کەسی شەھید کردووە.

نوێنه‌ری ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ئه‌مریکا سوورە له‌ سەر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ، نابێ هیچ ئاسانکاری و ده‌رفه‌تێک بۆ ئه‌و جۆره‌ گرووپه‌ تیرۆریستیانه‌ بڕەخسێنێ که‌ بتوانن چالاکی یان کۆبوونه‌وه‌یان لەگەبکه‌ن.

پێشتریش نوێنەری هەمیشەیی ئێران له نەتەوەیەکگرتووەکان له نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی نەتەوه یەکگرتووەکان هۆکارو پاڵنەرەکانی کردەوەی سەربازی دژ به تاقمه تیرۆریستییەکانی راگەیاندو جەختی کردەوه ، دیپلۆماسی کۆتایی به بوونی تیرۆریستان له باکووری عێراق نەهێناو ئێران ناچار بوو هێزی سەربازی بەکار بھێنێ.

سەرپەیڤ