تشرینی یه‌که‌م 17, 2022 15:15 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی: ئالی سەعود واز لە کایەی میدیایی بھێنێت

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کردەوە: ڕژێمی ئالی سەعود واز لە کایەی میدیایی لەگەڵ لاوان و خەڵکی بە جەربەزەی ئێرانی ئیسلامی بھێنێت و لەم بارەیەوە وشدارییان دەدەینێ.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەردار «حوسێن سەلامی» فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشیی ئیسلامی، ئەمڕۆ (دووشەممە) لە مەشقی بەرفراوانی دەسەڵاتی سپای پاسداران لە ناوچەی گشتیی «ئاراس» وتی: میدیاکانی سەر بە ڕژێمی ئالی سەعود بە ڕوونی بەدوای ورووژاندنی گەنجاندان، پێشنیار دەکەین یان کۆنتڕۆڵی ئەو میدیاگەلە بکەن یان دوکەڵەکەی دەچێتە  چاوی خۆیانەوە.

فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران وتیشی: با بزانن ئێوە زەبرھەڵگرن و بەم پێیەش وا باشترە کە وریای ھەڵس و کەوتەکانتان بن.

"سەردار سەلامی" پێدزەی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکەی بە مەترسی زانی و وتی: ئەم ڕژێمە نەگریسە دزەی کردووەتە نێو هەندێک وڵاتی باشوور و باکووری ئێرانی ئیسلامی و ناوچەکە و بەو پێیەی ئێمە ئەم ڕژێمە داگیرکەرە بە باشی دەناسین، وڵاتانی ناوچەکە ڕادەسپێرین ئەم ڕژێمە لە وڵاتانی خۆیان ڕێگە نەکەنەوە.

فەرماندەی گشتی سپای پاسداران ئاماژەی بەوەش دا: سروشتی ئەم ڕژێمە ناوزڕاوە بریتییە لە دروستکردنی نائەمنی و دووبەرەکی و ھەڵس و کەوتی فێڵبازانە؛ نەکا ئەم رژێمە وڵاتانی ئیسلامیی ناوچه‌که‌ تێوەگلێنێ و ببێتە ھۆی گوێزرانەوەی نائارامی بۆ وڵاتانی ئیسلامی.

«سەردار سەلامی» پەیامی سەرەکی مەشقەکەی ئەمڕۆی ، دۆستایەتی و برایەتی لەگەڵ دراوسێکان ڕاگەیاند و وتی: ھەتا کاتێک کە دراوسێکان پیلانگێڕی و دوژمنایەتی نەکەن، ئێمە بەردەوام دەبین لە دۆستایەتی و هاوکارییەکانمان، بە پێچەوانەوە سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگۆڕێت ، بەڵام ھەتا وڵاتانی جۆربەجۆر پێکەوە ژیانی ئاشتیانەو پەیوەندیی سیاسی و ئابووری گونجاویان هەبێت، ئێمەش سوورین لەسەر دۆستایەتی و هاریکاریی خۆمان.

سەرپەیڤ