سەرۆک کۆماری ئێران: دوژمن بەنیازە بەهرەمەندیەکانی وڵاتەکەمان تاڵان کات
سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگه‌یاند که نوخبه‌کان هێزی بزوێنه‌ری ئه‌م وڵاته‌ن و دوژمن له هه‌وڵی تاڵان کردنی ئه‌و بههرهمەندییانەیه.
«سه‌یید ئیبراهیم ڕه‌ییسی» سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ سێشه‌ممه له دوازده‌هه‌مین کۆنفرانسی نوخبه‌کان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئیراده‌یه‌کی جددی هه‌یه بۆ بایه‌خدان به ڕوانگه‌ی نوخبه‌کان له حکومه‌تدا بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری له بەڕێوەبەرایەتیی وڵات دا به‌دی بێت.
وتیشی: ئەو ڕوانگەی ئاڵ و گۆڕ بەدیھێنەرەی کە لە نوخبەکان دا ھەیە لە چاو خەڵکانی دیکە زیاترەو ھەر ئەمەش بەستێنێکی ھەرەباشە بۆ بەدیهێنانی بیرۆکەکانی حکومەت بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە بوارە زانستییەکان و بە تایبەتی لە بوارە کردەییەکاندا دەڕەخسێنێ.
ڕەییسی وتی: بیرۆکەی دامەزراوەی نیشتمانیی نوخبەکان لەلایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە ئاراستە کراو دوابەدوای ئەو بۆچوونەی بەڕێزی دامەزراوەکە پێکهێنراو هەنگاو بۆ دەستنیشانکردنی نوخبەکان و پشتیوانیکردنیان ھەڵگیرا، بەڵام دەبێ بەکەڵک وەرگرتن لە ئەزموون و دەستکەوتەکانی ئێستا ، ھەنگاوی بەرزو تازە لە ئاراستەی ناس کردنی نوخبەکان و ئەمەی کە نوخبەبوون لە چی دایە،ھەڵ بگیردرێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی به جه‌خت کردن لەسەر ئەمەی کە که‌ڵک وه‌رگرتن له عیلم و زانست میچ و سنووری نییە، وتیشی: ده‌بێت نوخبه‌کان سه‌ربه‌خۆ بن، ئەمە جیا لەوەی کە نوخبه‌ی سەربەخۆ ده‌یه‌وێت بیربکاته‌وه‌و داهێنه‌ر بێت و پێداویستیه‌کانی گه‌له‌که‌ی ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی نیعمەتی نوخبەبوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەکار بھێندرێت.