تشرینی یه‌که‌م 19, 2022 09:43 Asia/Tehran
  • لەنێوبرانی باندێکی قاچاخی چەک و تەقەمەنی لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران و دۆزینەوەی ١٦١ چەک

فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە باکووری رۆژئاوای ئێران تەفروتونا بوونی باندێکی قاچاخی چەک و تەقەمەنیی لە لایەن هێزەکانی سنوورپارێزی ورمێ راگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی تەسنیم، سەرداری سەرتیپی پاسدار«حسێن خانی» فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، پاسەوانانی سنووریی ورمێ، دوای ئەوەی هەواڵی قاچاخی چەک و تەقەمەنیی لە لایەن قاچاخچیەکانەوە پێگەییشت، بەوپەڕی وریایی و پێکھێنانی چەندین تیمی ئۆپەراسیۆن لە ھەڵمەتێکی ھاوتەریب دا توانییان قاچاخچیەکانی چەک و تەقەمەنی لە جوڵە بخەن.

فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتیشی: لە ئۆپەراسیۆنی بەهێزی سنووروانانی ورمێ ١٦١ دەمانچەو چەکی ڕاوکردن دۆزراونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی سەرکردایەتیی گشتیی هێزی پۆلیس، ئاسایشتی خەڵک هێڵی سووری پۆلیسە و ئەوەی بەنیازبێت زیان بە ئاسایشتی خەڵک بگەیەنێت بە توندی و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

سەرپەیڤ