تشرینی یه‌که‌م 28, 2022 16:40 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری نەتەوکان: ئەنجامدەرانی تاوانە تیرۆریستییەکان سێرەیان بۆ یەکڕیزیی ئێران گرتووە

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری کەمینە نیشتیمانی و مەزهەبییەکان ڕایگەیاند: تاوانی تێرۆریستیی شیراز بێدەسەڵاتیی تاوانبارانی سەرەکیی نیشان دەدات کە هەمیشە هەوڵیان داوە یەکڕیزیی ئێران بە ھەموو ئایین و ئایینزاو نەتەوەکانیەوە بکەنە ئامانج و لێکیان داببڕن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مامۆستا «عەبدولسەلام کەریمی» ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری نەتەوەکان و کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا لە دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی مەزارگەی شاچراغی شیراز جەختی کردەوە: شەهید بوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی ئازیزمان بە دەستی تیرۆریستانی بەکرێگیراو، جارێکی دیکە دڕندەیی و ڕق لەدڵ بوونی دوژمنانی ئێرانی ئیسلامیی ئاشکرا کرد.

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ کاروباری کەمینە نەتەوەیی و ئایینزاکان وتیشی: ئەم تیرۆریستانە کە تەقە لە هاووڵاتییان و ژنان و منداڵانی بێتاوان دەکەن، هەمیشە بەدوای ئەودا بوونە کە لە ڕیزەکانی یەکگرتووی ئێرانی ئیسلامیدا ئاژاوەو دووبەرەکی بنێنەوە و لە ڕاستیدا هەوڵ دەدەن خەڵک بەگژ یەکتردا ببەنەوەو ئەمڕۆش گوێڕایەڵی ھەر ئەو بانگەشەکارە درۆزن و دووڕووانەن کە بە ڕواڵەت  پشتیوانی مافی مرۆڤن و لە سەدان میدیای دژی نەتەوەی ئێران  بە درۆ لاقی ئازادی لێ دەدەن، بەڵام لە کردەوەدا خەریکی کۆمەڵکوژ کردنی جەماوەری بێتاوانن.

«مامۆستا کەریمی» لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: تاوانی تیرۆریستیی شیراز بێدەستەڵاتیی ئەنجامدەرانی سەرەکیی تاوانەکە دەردەخات کە هەمیشە هەوڵیان داوە یەکفراوانیی ئێران بە ھەموو ئایین و ئایینزاو نەتەوەکانیەوە بکەنە ئامانج و لێکیان داببڕن و کۆڵکەزێڕینەی جوانی ئێران لێک جیابکەنەوە، کەچی بەکوێریی چاوی دوژمنان خوێنی شەهیدانی ئەم تاوانە یەکڕیزیی گەلی ئێران بەهێزتر لەجاران دەکات و زگار بوون لە چارەی تیرۆریستان و لایەنگرانیان دەنووسێت.

سەرپەیڤ