تشرینی یه‌که‌م 31, 2022 05:43 Asia/Tehran
  • ھاوسۆزی دەربڕینی ئێران لەگەڵ کەس وکاری قوربانیان و بریندارانی ڕووداوەکەی کۆریای باشوور

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکەی کۆریای باشوور، هاوخەمیی خۆی بۆ خەڵک و کەسوکاری کوژراوان و بریندارەکان دەربڕی.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە دوابەدوای دروست بوونی قەرەباڵغی لە شەقامێکی سیئولی پایتەختی کۆریای باشوور کە ئاهەنگێکی هالۆوین تێیدا سازکرابوو، لانیکەم ١٥١ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش برینداربوون.

بە وتەی بەرپرسانی کۆریای باشوور، لانیکەم ١٩ کەسی بیانی لە نێو کوژراوەکاندا ھەن کە خەڵکی ئێران، چین، ئۆزبەکستان و نەرویژن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هیواداریی دەربڕی کە بە ڕێوشوێنی گونجاو لە لایەن دەسەڵاتدارانی کۆریای باشوورەوە بە زووترین کات شوناسی هەموو قوربانیانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە ڕوون بێتەوە.

«کەنعانی» وێڕای ئاماژە کردن بە ئەنجامی بەدواداچوونەکانی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سیئۆل و پەیوەندی لەگەڵ کاربەدەستانی کۆریا لە بارەی ئەو پێنج ھاوڵاتییە ئێرانییەی کە بە داخەوە لە نێو قوربانیانی ڕووداوەکەدان، وتیشی: باڵوێزخانەی ئێران لە  کۆریا ھەر لە یەکەم ساتەکانی ئەو کارەساتەدا پێوەندیی دەستبەجێی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی کۆریا دامەزراند بۆ پێوشوێن گرتنی دۆخی ئێرانییەکان و ئەم بەدواداچوونانەش بەردەوامن لەپێناو وەرگرتنی زانیاری تەواوترسەبارەت بە دوایین دۆخی ئێرانییەکان و  بەدواداچوون بۆ دۆخی برینداران و یان  بێ سەروشوێن بووە شیمانەییەکان.

«کەنعانی» جەختی لەوەش کردەوە کە بەدواداچوون بۆ مافە یاسایی و کونسوڵگەرییەکانی لێقەوماوانی ئێرانی بەهۆی ئەم ڕووداوەوە لەو ئەوبەرایەتییانەی کارەکانی باڵیۆزخانەی ئێران لە سیئولە.

سەرپەیڤ