دانوستانی دارایی بیست ملیار دۆلاری ئێران لەگەڵ ٤٤ بانکی جیهان
بانکی حیسێبە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند: دانوستانی دارایی ئێران لەگەڵ ٤٤ بانکی جیهان گەیشتۆتە ٢٠ ملیار دۆلار
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا بانکی حیسێبە نێودەوڵەتییەکان لە تازەترین ڕاپۆڕتی خۆیدا ڕایگەیاند دارایی ئێران لە بانک و دامەزراوە دارایی دەرەکییەکان لە شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢٢ بە گەشە سەندنێکی سێ لە سەد لەچاو ساڵی ٢٠٢١ ، ٥٠٦ملوێن دۆلار زیادی کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دارایی ئێران لەو بانکانەدا لە کۆتایی ٢٠٢١ ،١٧ملیار و ٥٥٨ میلیون دۆلار بووە کە لە ژوئەنی ٢٠٢٢ دا گەیشتە ١٨ ملیار و ٦٤میلیۆن دۆلار.
ئەو داراییە بەشێکی بە دۆلار و بەشێکیشی بە یۆرۆ پاشەکەوت کراوە.لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا نوسراوە ئاستی دانوستانی دارایی ئێران لەگەڵ بانکەکانی ٤٤ وڵات لە شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢٢ بە گەشە سەندنێکی چوار لە سەدی لەچاو کۆتایی ٢٠٢١ گەیشتۆتە ١٩ ملیار و ٩٦٣ میلیۆن دۆلار.ئەم داراییە لە کۆتایی ٢٠٢١ ،١٩ ملیار و ٢٣٣ میلیۆن دۆلار مەزندە کرابوو.
بارەگای سەرەکی بانکی حسێبە نێودەوڵەتییەکان لە شاری بازڵی سووییسڕایە و ڕاپۆرتەکانی لە ژێر ناوی بانکداری نێودەوڵەتی و گۆڕانکاری بازاڕی دراڤی هەموو ساڵێ ٤ جار بڵاو دەبێتەوە .لەو ڕاپۆرتانەدا سەرجەم چالاکیەکانی بانک و دامەزراوە داراییەکانی ٤٤ وڵات، کە زۆربەیان ئوروپایین،دەخرێتە ڕوو.