تشرینی دووه‌م 03, 2022 18:22 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی سپای پاسداران بە بۆنەی سیانزەی خەزەڵوەرەوە

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ڕێزگرتن لە ڕۆژی سیانزەی خەزەڵوەر، ڕۆژی نیشتیمانیی خەباتی دژی ئیستیکباری جیھانی، ئەم ڕۆژەی وەک گۆڕەپانی نمایش کردنی ڕاوەستاوی، خۆڕاگری و دژایەتی کردنی ئیستیکبار لە لایەن گەلی ئێران و مەیدانی ڕیسوایی و دۆش دامانی ڕژێمی تیرۆریست و دژی مرۆڤیی ئەمریکا زانی.

سبەینێ هەینی ١٣ی خەزەڵوەر (٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) ڕێککەوتە لەگەڵ ڕۆژی نیشتیمانیی «بەرەنگاربوونەوەی ئیستکباری جیهانی» لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دا.

چل و سێ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا (١٣ی خەزەڵوەری ١٣٥٨ی کۆچیی مانگی - ٤ی نۆڤەمبەری ١٩٧٩)، خوێندکارانی ئێرانی لە ناڕەزایەتی دەربڕینێکدا بەرامبەر بە پیلانگێڕییە زۆرەکانی ئەمریکا دژی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، دەستیان گرت بەسەر مەکۆی سیخوڕیی ئەمریکا لەتاراندا.

١٣ی خەزەڵوەر ھەروەھا وەبیرهێنەرەوەی سێ ڕووداوی گرنگە لە سێ قۆناغی گرینگ لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامیی ئێراندا. ئەم سێ ڕووداوە گرنگە بریتین لە، ساڵڕۆژی دوورخرانەوەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بۆ تورکیا (١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٤٣ی کۆچیی ھەتاوی - چوارەمی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٦٤ی زایینی)، قەڵاچۆی خوێندکاران لە لایەن ڕژیمی پالەوییەوە (١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٥٧ - چوارەمی نۆڤەمبەری ١٩٧٨ - ڕۆژی خوێندکار) و ھەروەھا جوڵانەوەی شۆڕشگێڕانەی دەست گرتن بەسەر مەکۆی سیخوڕیی ئەمریکا لە تاران لە لایەن خوێندکارانی پەیڕەوی ڕێبازی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، کە ھەر یەکەو خاڵێکی وەرچەرخانە لە پرۆسەی دژە ئیستیکباریی گەلی ئێراندا.

هەرلەم پێوەندییەداو بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی ١٣ی خەزەڵوەرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوەو تیای دا وێڕای ئاماژە کردن بە پێڕستی درێژو جۆربەجۆری دوژمنکارییەکانی کۆشکی سپی دژی نیزامی ئیسلامی و گەلی ئێران کە ھەرکامەو لە پرۆسەیەکی پێچەوانەدا شکستێکی سەرشۆڕانەی بەدواوە بووە بۆی، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە،. ١٣ی خەزەڵوەر مانگی زەق بوونەوەی سەرەڕۆیی و پیلانی چەپەڵی ئەمریکا دژی ئێرانی ئیسلامییەو گەلی مەزنی ئێرانی ھێزمەند، سەربەخۆو سەربەرز سبەینێ بە ئامادە بوونێکی پڕشۆر، شۆڕشگێڕانەو ئیلھامبەخش، لە خۆپیشاندانێکی سەرتاسەریی ڕێزنان لەم یەوموڵڵا گەورەیە، شکست ھێنانی ئاژاوەی ئەمریکی_زایونیی ئەم دواییە لە شەڕێکی ئاوێتەو ھەمەلایەنەدا ڕادەگەیەنێ و خۆڕاگری، ڕاوەستان و دژەئیستیکبار بوونی ئێرانییەکان بۆ خەڵکانی دنیا، بە تایبەت دەستەڵاتدارە چەپەڵ و نائاوەزمەندەکانی کۆشکی سپی نومایش دەکەن.

سەرپەیڤ