دۆزرانەوەی تەقەمەنیی جەنگی دروستکراوی ئەمریکا لە سەرسنووری جۆلفای ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i412683-دۆزرانەوەی_تەقەمەنیی_جەنگی_دروستکراوی_ئەمریکا_لە_سەرسنووری_جۆلفای_ئێران
فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران دۆزرانەوەی بڕێکی بەرچاو لە کارتێژی شەڕ و ڕاوکردنی دروستکراوی ئەمریکا و دەستگیرکردنی قاچاخچییەک لە سەرسنووری "جۆڵفا"ی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2022 18:32 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی تەقەمەنیی جەنگی دروستکراوی ئەمریکا لە سەرسنووری جۆلفای ئێران

فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران دۆزرانەوەی بڕێکی بەرچاو لە کارتێژی شەڕ و ڕاوکردنی دروستکراوی ئەمریکا و دەستگیرکردنی قاچاخچییەک لە سەرسنووری "جۆڵفا"ی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن،«محەممەد ئەحمەدی» فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران ڕایگەیاند: لەسای وریایی و لەسەرھەست بوونی هەواڵگرییانەو ھەڵمەتبەرانەی پاسەوانانی سنووری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، قاچاخچییەک کە بڕێکی بەرچاو فیشەک و کەرەستەی جەنگی و ڕاوکردنی لە ترۆمبیلەکەی دا شاردبووەوەو بەنیازی گواستنەوەی بۆ پارێزگاکان و شارەکانی ناوەڕاستی ئێران بوو، لە ناوچەی ژێر ڕکێفی فەوجی سەرسنووریی شاری جۆلفا دەستگیرکرا.

«ئەحمەدی» وتیشی: لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی قەمەرەدا گیرا کە لە کاتی پشکنینی دا  بڕێکی بەرچاو  کارتێژی جەنگ و ڕاوکردن بە مارک و کالیبری جیاوازی ئەمریکیی تیادا دۆزرایەوە ، کە بە شێوەیەکی شارەزایانە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی دا جێگیرکرابوون.

فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی کە ئاسایش و ئارامی لە سنوورەکاندا هێڵی سووری پاسەوانی سنوورەکانە، وتیشی: قاچاخ و گواستنەوەی ئەم بڕە کارتێژی شەڕ و ڕاوکردنە لە بارودۆخی ئێستای وڵاتدا، بۆی ھەیە ئامانجەکەی ئەنجام دانی کاری تێکدەرانە بووبێت.