تشرینی دووه‌م 06, 2022 13:48 Asia/Tehran
  • لەناوبرانی تیمێکی تیرۆریستی لە پارێزگای خوزستانی ئێران

ڕێکخراوەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پارێزگای خوزستان تیمێکی تێکدەر و تیرۆریستی تێکشکاند کە لە لایەن وڵاتێکی ئەوروپییەوە پاڵپشتی و داکۆکی کرابوو.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگادار لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی فارس ڕایگەیاند: تیمێکی تێکدان و تیرۆر لە خوزستان کە لەلایەن وڵاتێکی ئەوروپیەوە پاڵپشتی و داکۆکیی دەکرا، لە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەر لە گرتنەبەری هیچ هەنگاوێک تەفروتونا کرا.

ئەم سەرچاوە ئەمنییە ئاگادارە، دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەو تیمە تێکدان و تیرۆرەی لە ئەهواز ڕاگەیاند.

ئەم سەرچاوە شارەزایە ڕوونیشی کردەوە: پاڵپشتی و ڕێنمایی ئەم تیمە تیرۆریستییە لە لایەن وڵاتێکی ئەوروپیەوە پێشکەش کراوە.

به پێی ئەم سەرچاوه ئاگادارە ، دانپێدانانی ئەندامانی دەستگیرکراوی ئەم تیمه تێکدەره پلاکانی بۆ تیرۆرکردنی کۆمەڵێک لە خەڵک و کەسایەتییە عەرەبەکان له خوزستانی ئاشکرا کرد.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕاشیگەیاند کە ئامانجی ئەم تیمە دووبارەکردنەوەی سیناریۆی کوشتن و ڕێکخستنی ئاژاوەی هاوشێوەی زاهیدان و ئەردەبیل لە خوزستانە.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دوو سیخوڕی فەرەنسی لە ئێران دەستگیرکران و دانیان بەوەدا نا کە وەک گەشتیار گەشتێکیان بۆ ئێران کردووە بۆ ئەوەی ئاژاوە لە خوزستان دروست بکەن.

سەرپەیڤ