تشرینی دووه‌م 07, 2022 16:24 Asia/Tehran
  • هەڵدرانی سەرکەوتووانەی سەتەلایتبەری «قائیم ١٠٠» نمایشێکی دیکەی دەسەڵاتی نەتەوەیی ئێرانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەڵدانی سەرکەوتووانەی ماهوارەی «قائیمی 100» ی به نیشانەیەکی دیکەی دەسەڵات و توانای نەتەوەیی زانایانی لاوی ئێرانی ناو برد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «ناسر کەنعانی»، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە، لە توییتێکدا ڕایگەیاند: هەڵدانی سەرکەوتووانەی سەتەلایتبەری«قائیمی ١٠٠» نیشانەیەکی دیکەی دەسەڵاتی نیشتمانییە و توانای زانا لاوەکانی ئێران لە سەرکەوتن بەسەر دوندی زانست و تەکنۆلۆژیای مۆدێرن نیشان دەدات، سەرباری گەمارۆو بایکۆت و ئەوپەڕی گوشارەکان.

کەنعانی وتیشی: ئەم کارە دوژمنانی ناسراوی نەتەوەی ئێران مارەنگازو توشی ورڕینەکردنیان دەکات.

ڕۆژی شەممە، یەکەی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە سەرکەوتوویی مووشەکی سەتەلایتبەری«قائیمی ١٠٠»ی  ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.

سەرپەیڤ