تشرینی دووه‌م 10, 2022 22:56 Asia/Tehran
  • سەردار حاجی زادە: ئێران موشەکێکی بالیستیکی هایپرسۆنیکی بۆ بەرپەرچدانەوەی قەڵغانی بەرگری دروست کردووە

فەرماندەی هێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی باسی چێکرانی موشەکێکی باڵستیکی ھایپێرسۆنیکی پێشکەوتووی کردووە کە توانای بەزاندنی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی پێشکەوتەشی هەیە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی تەسنیم،سەرداری سەرتیپ «ئەمیرعەلی حاجی زادە» هێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی پێنجشەممە، لەنێو ئاپۆڕەی پەیامنێراندا باسی چێکرانی  موشەکێکی باڵستیکی ھایپێرسۆنیکی پێشکەوتووی کرد کە دەتوانێ لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتە بپەڕێتەوە و بیانکاتە ئامانج.

سەردارحاجی زادە وتیشی: موشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی چێکراوی ئێران خێراییەکی باڵای هەیە، لە هەموو سیستەمەکانی بەرگریی مووشەکی دەپەڕێتەوەو دەتوانێت لە نێو بەرگەهەوا و مەشق ئەنجام بدات.

فەرماندەی هێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئەم موشەکە سیستەمی دژە موشەکیی دوژمن دەکاتە ئامانج و بازدانێکی گەورەی تۆرەمەییە لە بواری مووشەکیدا.

سیستەمی هایپەرسۆنیک دەتوانێت مەترسیدار بێت بەهۆی توانای بەرزی مانۆڕکردنیان لە کاتی جوڵەدا. ئەم موشەکانە دەتوانن لە کاتی جوڵەی زۆر خێرادا ڕێڕەوی خۆیان بگۆڕن و شوێنپێهەڵگرتن و پێشبینیکردنی جوڵەکانیان قورس بکەن. یەکێک لە مەترسییەکانی تری ئەم موشەکانە، مەودای بڕینی زۆریانە.

توانای جوڵەی موشەکی نوێی هایپەرسۆنیک زۆر زیاترە لە موشەکی ژێردەنگ، بەڵام زۆر کەمترە لە موشەکە بالیستیکییە کیشوەرپێوەکان.

ئەمریکا و ڕووسیا و چین ناتوانن بە باشی ئەم موشەکانە پێ و شوێن بگرن.

سەرپەیڤ