تشرینی دووه‌م 14, 2022 03:45 Asia/Tehran
  • ئێران تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئەستەمۆڵی تورکیای شەرمەزار کرد

«ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ڕووداوی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی یەکشەممەی لە ئەستەمۆڵی تورکیا، ئەم کارەی بە توندی ئیدانە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ناسر کەنعانی»وتی: تاران ئیدانەی هەر کارێکی تیرۆریستی دەکات کە ئاسایشی وڵات و نەتەوەی تورکیا بکاتە ئامانج.

«کەنعانی» وێڕای داوای ڕەحمەت و بەزەیی خوداوەند بۆ قوربانییەکان و ئاواتی چاکبوونەوەی خێرای بریندارەکان، هاوسۆزیی خۆی بۆ حکومەت و گەلی تورکیاو بەتایبەت کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕی.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شەقامی ئیستقلال کە نزیکی مەیدانی تەقسیم لە ئەستەمۆڵ ٦ کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.

«فۆئاد ئۆکتای» جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، ئافرەتێک ئەنجامدەری ھێرشە خۆکوژییەکەی ئەستەموڵ بووە.

سەرپەیڤ