تشرینی دووه‌م 14, 2022 20:01 Asia/Tehran
  • فەرماندەی بنکەی حەزرەتی حەمزە سەیدوشوھەدا(ع): بارەگای گروپە تیرۆریستییەکان لە قووڵایی ٨٠ کیلومەتریی خاکی عێراق کرانە ئامانج

فەرماندەی بنکەی حەزرەتی حەمزە سەیدوشوھەدا(ع)ی سەر بە ھێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: لە ھەڵمەتی موشەک و خۆفڕەکانی هێزی وشکانیی سپای پاسداران دا، مۆڵگەی نوێی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق هەم لە سەرسنوور و هەم لە قوڵایی ٨٠ کیلۆمەتریی خاکی عێراق کرایە ئامانج.

دووهەمین ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی موشەکی و خۆفڕی هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە دژی تاقمە تیرۆریستییە جوداخوازەکان لە ناوچەی باکووری عێراق ڕۆژی دووشەممە ئەنجامی گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرداری سەرتیپ «محەممەد تەقی ئەسانلو» فەرماندەی بنکەی حەزرەتی حەمزە سەیدوشوهەدای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەمەڕبەئامانجگرتنی بارەگای گروپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەی کوردستانی عێراق، وتیشی: دوای خولی یەکەمی ھەڵمەتی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی گرووپە تیرۆریستی و جوداخوازەکان لە عێراق، تیرۆریستان هەوڵیان دابوو هێزەکانیان لە ناوچەکانی دیکە جێگیر بکەنەوە بەڵام ئەو بارەگایانەش دەستنیشان کران و کرانە ئامانج.

سەردار«ئەسانلو» وێڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ھێندێک بە فێڵ کوشتن لە شارەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران لە لایەن گرووپە جوداخوازەکانەوە ئەنجام دراون، وتیشی: ئەم بە فێڵ کوشتنانەش لە شارەکانی سنە، بانە، مەهاباد و بوکان ڕوویان داوە.

ھێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی ٢٤ی سپتەمبەریش دوای ئاگادارکردنەوەی بەردەوامی تاقمە تیرۆریستییە جوداخوازەکان، هێرشێکی قورسی کردە سەر مۆڵگەکانیان و ڕاشیگەیاند کە هێرشی موشەکی و خۆفڕ ھەتا ڕاگیرانی چالاکییە تیرۆریستییەکانیان بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ