تشرینی دووه‌م 19, 2022 09:04 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران: قەبوڵ کردنی سەفەری «گەروسی» بۆ ئێران ھی کاتێک بوو کە سیاسەتی گوشار بەکار نەهێندرێت

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: سەردانەکەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ ئێران بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەکارھێنرانی سیاسەتی گوشار لەلایەن ئاژانسەوە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.

«محەممەد ئیسلامی» بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی کاری ئێران (ئیلنا)، وتیشی: هەنگاوی سیاسی و بەکارهێنانی دەستەواژەی ناڕاستەقینە و ناپڕۆفیشناڵ ئەویش لە ھەل و مەرجێکدا کە وتووێژ و دانوستان لە ئارادایەو دانوستان بەردەوامە، درێژەی ھەمان سیاسەتی شکستخواردووی ئەوپەڕی گوشارە کە دیارە لە ڕوانگەی  کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕەت دەکرێتەوە.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: ئێران کارێکی نەکردووە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئاگاداری نەبێت و ناشیکات و دیارە چالاکییە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران ھەرهەمووی لە چوارچێوەی ڕێساکاندایە.

«ئیسلامی» سەبارەت بەمەی کە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئەویش لە جەنگەی کارشکێنییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ھەتا چ ڕادەیەک ھیوای بە هاوکاریی ئێران و ئاژانس ھەبوو، وتی: ئێران و ئاژانس لە چوارچێوەی چاودێرییەکاندا هیچ کێشەیەکیان پێکەوە نییە؛ چاودێری و ئێن پی تی ئەرکێکی نووسراویان هەیە و ئاژانسیش گەلێک جار لەم بارەیەوە  ڕاپۆرتی خۆی بڵاو کردووەتەوە.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو بوختانانەی بۆ ئێران دەکرێت شتێکی تازە نییە، وتیشی: ئەنجامی دانوستانەکانی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئەوە بوو کە لایەنە دانوستانکارەکان لەگەڵ ئێران لە بەرجام کشانەوەو ئەرکەکانیان جێبەجێ نەکرد.

سەرپەیڤ