تشرینی دووه‌م 21, 2022 08:24 Asia/Tehran
  • هێزەکانی بنکەی حەمزەی سپای پاسداران بۆ بەرنگاربوونەوەی لەگەڵ جم و جوڵە تیرۆریستییەکان و پاراستنی ئاسایشی خەڵک بەهێزتر کران

پێوەندییە گشتییەکانی هێزی وشکانیی حەزرەتی حەمزە سەییدوشوهەدا(ع)ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی باسی هێزمەندکرانی هێزەکانی ئەم بنکەیەی کردووە بۆ بەرپەرچ دانەوەی جم و جۆڵی کەسانی سەرەڕۆو تاقمە تیرۆریستییەکان و پاراستنی ئاسایشی خەڵک لە ناوچەی ئەرک بەجێھێنانی بنکەکە لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، دوابەدوای جم وجۆڵی گروپە تیرۆریستییە جوداخوازەکان لە ناوچەی باکووری ڕۆژاوای ئێران، پێوەندییە گشتییەکانی بنکەی حەمزە سەیدوشوھەدا(ع) بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک پێی داگرت: دوابەدوای جم وجۆڵی کەسانی سەرەڕۆو گروپە تیرۆریستییە جوداخوازەکانی دژ بە ئێران لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای وڵات و دروستکردنی ئاڵۆزی و  ناھێمنی لە هەندێک ناوچەدا، ئەم بنکەیە وێڕای بەھێزکردنی ھێزەکانی لە بازنەی جوگرافیایی ئەرک ڕاپەڕاندنەکانی و بەھرەوەرگرتن لە ھاوکاریی جەماوەری بەجەربەزەی خۆجێیی ھەڵدەستێ بە بەرنگاربوونەوەی لێبڕاوانە لەگەڵ ھۆکارانی ناھێمنی چێکەر لە ناوچەکەدا.

لەم ڕاگەیەندراوەدا ھاتووە، ئاسایشی ناوچەکەو خەڵکی بەشەرەف و بە پەرۆشی پارێزگا سەرسنوورییەکانی باکووری ڕۆژئاوا، هێڵی سووری بنکەی حەزرەتی حەمزە سەییدوشوھەدای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوکەسانی سەرەڕۆی چەکداروتیرۆریستە بەکرێگیراوەکانی سەربە ئیستیکباری جیهانی بە توندی ئاگادار دەکرێنەوە، ئەگەر بێتو سەرەڕۆیی و پێکھێنانی ناھێمنی بۆ خەڵک بەردەوام کەن، خەباتکارانی بنکەی حەزرەتی حەمزە سەییدوشۆهەداو هێزە ئەمنییەکانی دیکەی پارێزەری ئاسایشت و ڕێکمەندی، بەرپەرچدانەوەی یەکلاکەرو لێبڕاوانە دەخەنە بەرنامەی کاری خۆیانەوە.

سەرهەڵدانی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە لە ئێران بە بیانووی گیان لەدەستدانی خوالێخۆشبوو خاتوو«مەهسا ئەمینی» جارێکی دیکە بووە هۆی ئەوەی کە دوژمنانی دەرەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک دەرفەتێک بۆ دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی ئێران و ورووژاندنی زیاتری پشێوییەکان بیقۆزنەوە.

سەرپەیڤ