کانونی یه‌که‌م 01, 2022 15:38 Asia/Tehran
  • سەرداری سەرلەشکر سەلامی: خەونی دوژمنان سەبارەت بە ئێران نایەتە دی

فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران وتی: بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمریکا لەپشت ئاژاوەگێڕییەکانەوەن و خەونی زۆریان بۆ ئێران دیتووە کە قەت وەدی نایەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، سەرداری سەرلەشکر «حسێن سەلامی» فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنفرانسی ئاڵاھەڵگران و جیهادگەرانی ئابووریی خۆڕاگریی پارێزگای فارس لە باشووری ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمرۆ ئێرانی ئیسلامی لە بەر تریفەی ڕێنماییەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕش دا بەرەوپێش دەچێت و خەریکی پێشکەوتنە، وتیشی: دوژمن نایەوێت خەڵک ئۆقرە بگرن؛ لەم ڕۆژانەدا پرۆژەی جۆراوجۆر لە ئارادایە و خەریکن دەخرێنە گەڕ، کەچی دوژمن حەز بە کاول بوونی ئێران دەکات، بەڵام سەرباری ئەو ھەوڵانەیان، ئێرانی ئیسلامی لە ئاستی جیهاندا وەک ھێزێکی گەورە دەرکەوتووە.

سەرداری سەرلەشکر سەلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە دوژمنان خەریکی ھەڵاتنن لە ناوچەکە و لەم ڕۆژانەدا بە تەواوی توشی پەرۆشی ھاتوون وتیشی: بەرپرسانی ئیسرائیلی و ئەمریکی باس لە ئازادیی ئێران دەکەن و بە ئاشکرا دەست لە کاروباری ئێران وەر دەدەن و لە پشت پەردەی نائارامییەکانەوە ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕن، بەڵام گەلی ئێران وەستاو شەھیدی داو بە ڕەوتی ئەمریکییەوە پەیوەست نەبوو، گەلی ئێمە بە باشی دەزانن کە خەونی ئەمریکییەکان بۆ ئێران چییە، دوژمنان خەونی زۆریان بۆ ئێران دیتووە بەڵام قەت ھیچیان وەدی نایەن.

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بە پیلانی دوژمنان بۆ لاوانی ئێرانی، وتیشی: ئەوانە دەیانەوێ لاوانی ئێمە بە ھزری ڕۆژئاواییەوە گەورە ببن و بیانکەن بە گوێڕایەڵی وڕینەکانی خۆیان، دوژمن حەز بە ئاسایشتی ئێران ناکات، کاتێک کە لاوانی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە گۆڕەپانی جیھانی دا سەر دەکەون، خەم دایاندەگرێت.

سەرپەیڤ