کانونی یه‌که‌م 10, 2022 18:45 Asia/Tehran
  • وەڵامی ئێران بۆ لێدوانەکانی سەرۆکی چین لە سەردانەکەی بۆ عەرەبستان

جێگری سیاسیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە سەردانەکەی بۆ عەرەبستان وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری چینی دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، "محەمەد جەمشیدی" جێگری سیاسیی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پێگەی تویتەر لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری چین لە سەردانەکەیدا بۆ عەرەبستان نووسی: واھەڵدەگرێ هاوکارانی چینی لەبیریان نەچێت کە کاتێک سعودیە و ئەمریکا پشتیوانییان لە گروپە تیرۆریستییەکانی داعش و ئەلقاعیدە لە سوریاکردو بە دەستدرێژی سەربازیی دڕندانە یەمەنیان لەناوبرد، ئەوە ئێران بوو کە لەگەڵ تیرۆریستان شەڕی کرد بۆ ئەوەی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا دامەزرێت و تیرۆریزم لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا پەرە نەستێنێ.

لە سەردانەکەی شی جینپینگ سەرۆک کۆماری چین بۆ عەرەبستان، هەردوو وڵات بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە ئێران کرا دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکە نەکات.هەر لەو بەیاننامەیەدا جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتنی ئێران لە بنەمای دابی دراوسێیەتی کرایەوە.

هەروەها چین و عەرەبستان خوازیاری هاوکاریی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بوون بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتیخوازانە بوونی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

 

سەرپەیڤ