دەست پێ بوونی کۆبوونەوەی «هاوکاریی هەمەلایەنەی ئێران و چین» لە تاران
کۆبوونەوەی «هاوکاریی هەمەلایەنەی ئێران و چین» لە ئەمڕۆ سێ شەممەوە بە ئامادە بوونی یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و یاریدەری سەرۆک وەزیرانی چین لە تاران دا دەستی پێ کراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەی«هاوکاریی هەمەلایەنەی ئێران و چین»، پەرە پێ دانی ڕێگاکانی پڕۆسەی جێبەجێکردنی بەرنامەی هاوکاری هەمەلایەنەی ٢٥ ساڵەی ئێران و چین ڕاگەیەندراوە.
«محەممەد موخبیر» جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و «هو چون هوا» جێگری سەرۆک وەزیرانی چین، سەرۆکی دوو شاندی ئێران و چین لەم دیدارەدان.
ئێران و چین لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا پەیوەندییەکانیان لە سێ ئاستی «سیاسی-ئابووری»، «بەرگری و ئاسایش» و «ژیۆپۆلەتیکی-ستراتیژی» دا فراوانتر کردووەو کە واژۆکردنی بەڵگەنامەی ستراتیژیی ٢٥ ساڵە لەم بوارەدا هەنگاوێکی گرنگ بوو بەرەو تەواوکردنی ئەم پرۆسەیە.
ئەم بەڵگەنامەیە بە ئامانجی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لە ئاستی هاوبەشیی ستراتیژی هەمەلایەنەو دابینکردنی سەکۆیەک بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی هاوکارییەکانی نێوان ئێران و چین ئامادەکراوە.