کانونی یه‌که‌م 14, 2022 23:06 Asia/Tehran
  • دادگاییکرانی سیخوڕەکانی سەربە ڕژێمی زایۆنیی لە ورمێ

سەرۆکی دادی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوونی یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی دۆسیەی سیخوڕیی بۆ ڕژێمی زایۆنیی لە ورمێی ڕاگەیاند.

«ناسر عەتباتی» سەرۆکی گشتیی دادپەروەریی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، وتی: لە پاییزی ساڵی ١٤٠٠، بە پێی ڕاپۆرتی دەسەڵاتی ئاسایشتیی سەبارەت بە چالاکیی کۆمەڵێک کەس لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ھەڵخڕاندنی دەزگای سیخوڕیی زایۆنی، بابەتەکە خرایە فرمانی کاری دەزگای دادی پارێزگاکەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران «عەتباتی» وتیشی: بە گەییشتنی ئەم ڕاپۆرتە، دۆسیەیەکی تاوانکاری لە دادگای شۆڕشی ورمێ تۆمار کرا و بە خۆ تێگەیاندنی دەسەڵاتی قەزایی و بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی قەزایی و ڕێوشوێنی تەکنیکیی دەسەڵاتی ئەمنی، ئەنجامدەرانی سەرەکیی ئەو ڕەفتارە تاوانکارییانە دەستنیشان و بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کران.

سەرۆکی گشتیی دادپەروەریی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتیشی: بە لێکۆڵینەوەی تەواو و یاسایی لەم کەسانە لە قۆناغی لێپێچینەوەدا، پەیوەندی و سیخوڕیی 10 کەس لە تۆمەتبارانی سەرەکیی دۆسیەکە بۆ ڕژێمی زایۆنی پشتڕاست کرایەوە و لەگەڵ دەرکردنی سزانامە لە دوێنێ سێ شەممەوە دادگایی کرانی 5 لەو کەسانە  لە دادگایەکی فرە دادوەردا و بە ئامادە بوونی تۆمەتباران و پارێزەرەکانیان ئەنجامی گرت و دادگای باقی تۆمەتباران لە ڕۆژانی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت و تۆمەتەکانیان تاوتوێ دەکرێت.

سەرپەیڤ