کانونی یه‌که‌م 17, 2022 20:45 Asia/Tehran
  • خولی چوارەمی دادگای داکەوتنی فڕۆکەکەی ئۆکرانیا

چوارەمین خولی دادگایی کردنی داکەوتنی فڕۆکەکەی ئۆکرانیا لە دادگای سەربازیی پارێزگای تاران بەڕێوەچوو.

فڕۆکەیەکی گەشتکاری سەر بە هێڵی ئاسمانیی ئۆکرانیا ڕۆژی ٨ی بانەمەڕی ٢٠٢٠ لە نزیک تاران کەوتە خوارەوە و لە ئەنجام دا ١٦٧ سەرنشین و ٩ ئەندامی تیمی فڕۆکەوانییەکە گیانیان لەدەستدا.

زۆربەی سەرنشینانی ئەم فڕۆکەیە هاووڵاتیی ئێرانی بوون و ٣٢ سەرنشینی ئەم گەشتەش پاساپۆرتی ٥ وڵاتی کەنەدا، ئەفغانستان، ئۆکرانیا، ئینگلتەرا و سویدیان هەبوو.

ئەمڕۆ (شەممە) چوارەمین دانیشتنی دۆسیەی داکەوتنی فڕۆکەی بۆینگ ٧٣٧ی ئۆکرانیا بە ئامادەبوونی تۆمەتباران و پارێزەرانی تۆمەتباران و پارێزەرانی گیان لە دەست داوان و نوێنەری داواکاری گشتی بە سەرۆکایەتیی دادوەر «ئیبراهیم میهرانفەڕ» لە دادگای سەربازیی پارێزگای تاران بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەری، دە تۆمەتبار لە چوارەمین دانیشتنی دۆسیەی داکەوتنی فڕۆکەی ٧٣٧ی ئۆکرانیا ئامادەبوون.

لە سەرەتای دانیشتنی دادگاکەدا، دادوەر «میهرانفەڕ» سەبارەت بە پرۆسەی بەڕێوەچوونی دادگاکە وتی: لە دوایین دانیشتندا، تۆمەتی دۆسیەکە خوێندرایەوە و دواتر بەشێک لە پارێزەرانی بنەماڵەی قوربانییەکان لێدوانی خۆیانیان ئاراستە کرد.

دادوەر«میهرانفەڕ»جەختی کرد: ئەم دادگایە سوورە لە سەرئەوەی کە لەسەربنەمای دادپەروەری و ویژدانمەندی ، دادگەرانە بجوڵێتەوەو بە هیچ شێوەیەک لە سنووری بێلایەنی لا نەدات.

لە درێژەی دانیشتنەکەدا، دادوەر میهرانفەڕ پارێزەرانی داواکارانی بانگهێشتی ستاندەکە کرد و داوای لێکردن کە باس لە دۆسیەکە بکەن و بۆچوونەکانیان لە دادگا بخەنەڕوو، کە لە ئەنجام دا شەش کەسیان بە ئامادەبوون لە ستاندەکەدا بۆچوونی خۆیانیان ڕوون کردەوە.

سەرپەیڤ