دوو شەترەنجبازی ئێرانی ئامادە نەبوون لەگەڵ شەترەنجبازانی ڕژێمی زایۆنی یاری بکەن
لە بیست و چوارەمین خولی شەترەنجی خێرای پاڵەوانێتی جیهاندا، "بەردیا دانشوەر" و "پویا ئیدەنی"، دوو شەترەنجبازی تیمی هەڵبژاردەی ئێران، لە بەرامبەر یاریزانی ڕژێمی زایۆنی دەرنەکەوتن.
لە میانەی یارییە خێراکانی پاڵەوانێتی جیهانی شەترەنج لە بەشی پیاوان، پەرهام مەقسوودلو، شەترەنجبازی ژمارە یەک لە ئێران ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانی بوویەوە و لە ڕۆژی یەکەمدا سێ سەرکەوتن و یەک دۆڕان و یەک ئەنجامی یەکسانی بەدەستهێنا. نوێنەری ئێران کە بە ڕیزبەندی دووهەزار و شەشسەد و پەنجا و شەش لەم ڕکابەرایەتییەدا بەشدارە، توانی لە پێنج یاری یەکەمیدا سێ و نیو خاڵ بەدەستبێنێت و لە پلەی سیی ئەم پاڵەوانێتیەدا ڕاوەستێت.
ئیحسان قائیم مەقامی، شەترەنجبازی دیکەی ئێران لەم ڕکابەرایەتییە، ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانی بوویەوە و گەیشتە دوو ئەنجامی بردنەوە، دوو دۆڕان و یەک ئەنجامی یەکسان.
بەردیا دانشوەر، لاوی شەترەنجبازی تیمی هەڵبژاردەی ئێرانیش کە لەم ڕکابەرایەتییەدا بەشداری کردووە، لە گەڕی سێهەمدا بەرامبەر بە شەترەنجبازی ڕژیمی زایۆنی دەرنەکەوت. ئەم شەترەنجبازە دوو یاریی بردەوە و دوو یاریی دانا و ئەنجامی یەک یاریشی یەکسان بوو و بە کۆی دوو و نیو خاڵ پلەی نەوەد و نۆی بەدەستهێنا.