بەشداری عێراق لەپێشانگەی نێودەوڵەتی گەشتێاری پارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i413889-بەشداری_عێراق_لەپێشانگەی_نێودەوڵەتی_گەشتێاری_پارس
بەڕێوەبەری گشتیی کەلەپووری فەرهەنگی پیشەی دەستکرد و گەشتێاری پارێزگەی فارس، باشووری ئێران ، هەواڵی دا لەبەشداری نوێنەرانی ٥وڵات لەدوازدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی گەشتێاری.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2022 13:14 Asia/Tehran
  • بەشداری عێراق لەپێشانگەی نێودەوڵەتی گەشتێاری پارس

بەڕێوەبەری گشتیی کەلەپووری فەرهەنگی پیشەی دەستکرد و گەشتێاری پارێزگەی فارس، باشووری ئێران ، هەواڵی دا لەبەشداری نوێنەرانی ٥وڵات لەدوازدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی گەشتێاری.

دوازدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی گەشتێاری پارس لە 10 هەتا 13 ژانێڤەری 2023 ل ناوەندی هەمیشەیی پێشانگەکانی نێودەوڵەتی فارس بەڕێوەدەچێت.
"سەیید موئەید موحسین نژاد" بەڕێوەبەری گشتیی کەلەپووری فەرهەنگی پیشەی دەستکرد وگەشتێاری پارێزگەی فارس ڕۆژی چوارشەممە لە ناوکۆی هەواڵنێران بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە دوازدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی گەشتێاری پارس دەهەمی ژانێڤەر دەکەوێتە کار، وتی: ئەم پێشانگە نێودەوڵەتیە بەڕێکاری گەشتێاری خۆراک، ئەدەبی، هونەری ، ئایینی وگەشتێاری سروشت لە شاری شیراز بەڕێوەدەچێت.

بەقسەی موحسین نژاد هەتا ئێستاکە و بەڕاوێژکاری ئەنجام درا و بەشداری نوێنەرانێک لە وڵاتانی عومان، عێراق، تورکیا، تاجیکستان و ئەرمەنستان لە پێشانگەی نێودەوڵەتی گەشتێاری پارس مسۆگەر  کراوە.