هەناردەکرانی زیاتر لە ٣.٧ملیۆن تەن کاڵا لەسنوورەکانی خوزستانی ئێران بۆ عێراق
چاودێری گومڕکاتی پارێزگەی خوزستانی ئێران هەواڵی دا لە هەناردەکرانی زیاتر لە ٣.٧ملیۆن تەن کاڵا لەسنوورەکانی ئەم پارێزگا باشووری ڕۆژئاواییەی وڵات بۆ عێراق لەنۆ مانگی ڕابردوو .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ؛ بێهرۆز قەرەبەیگی چاودێری گومڕکاتی پارێزگەی خوزستانی ئێران وتی: لە نۆ مانگی ڕابردوو سێ ملیۆن و٧٨٥ هەزارتەن کاڵای غەیرە نەوتی بەبایەخی ٦٣٢ ملیۆن و٢٥ هەزار دۆڵار لە سنوورە زەوینی ودەریاییەکانی خوزستان هەناردەدەکرێت بۆ عیراق. قەرەبەیگی وتی: کەلووپەلی بیناسازی، مادەی خۆاردەمەنی وشیرەمەنی، کەلووپەلی ناوماڵ، تەڕەکاڵیی، مادەی سەرەتایی بەرهەمهێنانی چێمەنتۆ ولیباس گرینگترین کاڵا هەناردەییەکان لە گومڕکاتی خوزستان بۆ عێراق بووە.
قەرەبەیگی وتی: زۆرترین ڕادەی هەناردەکرانی کاڵا بۆعێراق لە گومڕکی شەلەمچە وکەمترینی لە گومڕکی ئەهواز بووە. پاڕێزگەی خوزستانی ئێڕان بە دوو پارێزگەی عێراقیی میسان بە ناوەندی شاری ئەلعیمارە وئەلبەسرە بەناوەدایەتی شاری بەندەری بەسرە پێوەندی ئابووری، فەرهەنگی وڕاهێنانی هەیە.
پارێزگەی خوزستان سێ ئیدارەی گشتیی گومڕکات لەئەهواز، خوڕەمشار، و ئابادانی هەیە، بەپێی ئاماری ڕەسمی، گومڕکاتی خوزستان لە باری کێشی کاڵای هەناردەکراوەوە، پلەی یەکەم ولەباری بایەخی کاڵاوە لەپلەی دوهەمی وڵات دایە. ساڵی ڕابردوو بارستای هەناردەکرانی کاڵا وخزمەتەکانی تەکنیکی ئەندازیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق زیاتر لە دە ملیارد دۆڵار بووە.