کانونی دوھەم 01, 2023 23:06 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: ئەمریکییەکان و ڕۆژئاواییەکان لەمپەر لە سەر ڕێگای بەدواداچوون بۆ دۆسیەی شەهیدکرانی سەردار سولەیمانی قوت دەکەنەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکییەکان و ڕۆژئاواییەکان لەمپەر لە سەر ڕێگای بەدواداچوونی یاسایی و مافەوانی بۆ دۆسیەی شەهیدکرانی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» قوت دەکەنەوە.

سەرداری سپەھبۆد «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠، لە کاتێکدا کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە داگیرکەرو تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەهدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت کەس لە هاوڕێبازەکانی دیکەی شەهید کران.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا بە بۆنەی سێهەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردار قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە کە نزیکەی ٦٠ کاربەدەستی ئەمریکی کە بەشداریی تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدانیان کردووە لە لیستی ڕەشی ئێراندان.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە، دووربینی یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی شەهیدی نەمر سەردار سولەیمانی بووە و وتیشی: هەندێک وڵات و هەندێک ئاستی دیپلۆماسی بوو کە سەردار سولەیمانیی ڕادەکێشا.

سەرپەیڤ