کانونی دوھەم 04, 2023 09:09 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی یەکێک لە پاسدارانی سەربە سوپای محەممەد ڕەسولەڵڵا (ص)ی تاران لە ئەنجامی کردەوەیەکی تیرۆریستی

«قاسم فەتحوڵاھی» پاسداری سوپای محەممەد ڕەسولەڵڵا (ص)ی تاران کە پێشتر کرابووە ئامانجی هێرشێکی تیرۆریستی ، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە شەهید بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم شەهیدە شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممە لە بەردەم ماڵەکەی خۆی چوار گولەی پێوەنرا.

شەهید «قاسم فەتحوڵاھی» هەروەها فەرماندەی بنکەی بەسیجی ساروڵڵای مزگەوتی ئیمام سەجاد لە گەڕەکی موختاریی تارانیش بوو.

ھەرلەم پەیوەندیەدا، ناوەندی ڕاگەیاندنی سەرکردایەتیی ھێزی ئینتیزامی و پۆلیسی تارانی گەورەش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە، بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکەی شەقامی «موختاری» و شەهیدبوونی «قاسم فەتحوڵاھی» پاسداری سوپای محەممەد ڕەسولەڵڵا (ص)ی تاران دەکات.

سەرپەیڤ