کانونی دوھەم 08, 2023 23:04 Asia/Tehran
  • دامەزرانی یەکەمین مێزی خزمەت کردنی کەمینە ئایینییەکان لە ئێران

هاوکات لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ و بەمەبەستی ڕێزگرتن لە کۆمەڵگەی کریستیانەکان، بۆ یەکەمجار مێزی خزمەت کردنی کەمینە ئایینیەکان لە سێ پارێزگای وڵات دامەزرا.

حوجەتولئیسلام ئەحمەد ساڵحی، بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی بنکەی سەرۆک کۆمارەتی، ئەمڕۆ یەکشەممە بەبۆنەی دەستپێکی سەری ساڵی نوێ و بەمەبەستی ڕێزگرتن لە کۆمەڵگەی کریستیانەکان و دیدار لەگەڵ بەشێک لە نوێنەرانی کەمینە ئایینییەکان، سەردانی کلیسای ڤارتانی پیرۆز لە تارانی کردو وێڕای پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێ، سڵاوی «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری وڵاتی گەیاندنێ.

«عەلیڕەزا فەخاری» پارێزگاری تاران و بەشێک لە نوێنەرانی کەمینە ئایینیەکانی وەک «خاروچین» نوێنەری قەشەی ئۆسقۆفی گەورە و ئەندامانی ئەنجومەنی خەلیفەگەریی ئەرمەنییەکانی تاران و باکووری وڵات ئامادەی لە ئاھەنگەکە بوون.

لە سەرەتای ئەم ئاھەنگەدا نوێژو نیایش بە ئامادەبوونی بەرپرسی ناوەندی پەیوەندیی جەماوەرییەکانی سەرۆک کۆمار و پارێزگاری تاران بەڕێوەچوو.

هاوکات لەگەڵ ئەم ئامادەبوونە، بۆ یەکەمجار لە سێ پارێزگای تاران، ئیسفەهان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا مێزی پەیوەندی و خزمەت کردنی کەمینە ئایینیەکان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم گرووپە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ دانرا.

بەم ڕووداوە کەمینە ئایینییەکان دەتوانن بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانیان لە بواری جۆربەجۆردا دەتوانن سەردانی کلیسای ڤارتانی پیرۆز لە (تاران)، یانەی ئارارات لە (ئیسفەهان) و هۆڵی کۆبوونەوەی ئاشوورییەکان لە (ورمێ) بکەن.

سەرپەیڤ