کانونی دوھەم 10, 2023 14:35 Asia/Tehran
  • دەرکرانی سزانامە بۆ ٩٠ هاوڵاتیی ئەمریکی لە بارەی دۆسیەی تیرۆری سەردار سولەیمانی

سەرۆکی لیژنەی تایبەتی بەدواداچوونی یاسایی و نێودەوڵەتی بۆ تیرۆرو شەهیدکردنی سەردار سولەیمانی، دەرچوونی سزانامە بۆ ٩٠ هاوڵاتیی ئەمریکی لە دۆسیەی تیرۆری ئەم فەرماندەیەی شەڕی دژی تیرۆر ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،  «عەباسەلی کەدخۆدایی»، سەرۆکی لیژنەی تایبەتی بەدواداچوونی یاسایی و نێودەوڵەتیی تیرۆرو شەهیدکردنی سەردار سولەیمانی، لە کۆبوونەوەی تایبەتمەندی «بەرگریکارانی گڵکۆ پیرۆزەکان ، داکۆکیکارانی ڕاستەقینەی مافی مرۆڤ» سەبارەت بە دوایین ڕەوشتی یاسایی و نێودەوڵەتیی تیرۆرکرانی «سەردار سولەیمانی» و «ئەبومەهدی موهەندیس» و شەهیدانی دیکەی خۆڕاگری لە مەشهەد، ڕایگەیاند: سزانامەیەک ئامادەکراوە کە بەم نزیکانە دەخرێتە بەردەم دادگاو لەم سزانامەیەدا پتر لە ٩٠ کەس لە هاوڵاتیانی ئەمریکی تۆمەتبار کراون.

کەدخودایی وێڕای ئاماژە کردن بە هاوکارییەکانی نێوان ئێران و حکومەت و کاربەدەستانی دادپەروەریی عێراق ڕایگەیاندووە، لەبەر ئەوەی ئەو شوێنەی کە ئەم تاوانە تێیدا ڕوویدا لە عێراق بووە، ئاسایی کە ئەم وڵاتەش شیاوەتیی ڕاگەییشتن بەم دۆسیەیەی ھەیە، ھەر بۆیە لەم پەیوەندییەدا لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان ئێران و عێراق پێکهێنراوە و چوارەمین کۆبوونەوەی ئەم لیژنەیەش بەڕێوەدەچێت.

کەدخۆدایی سەبارەت بە ڕەهەندی نێودەوڵەتیی ئەم دۆسیەیە بە سەرنجدانی  کۆنوانسیۆنەکانی ئێستاش ڕایگەیاند: کۆنوانسیۆنی ساڵی ١٩٧٣ پەیوەست بە ڕێزگرتن لەو کەسانەیە کە لە کاربەدەستانی نێودەوڵەتی دێنە ئەژمار کە لەم بوارەدا هەنگاوی سەرەتایی ھەڵگیراوە.

سەرۆکی لێژنەی تایبەتی بەدواداچوونی یاسایی و نێودەوڵەتی بۆ تیرۆرو شەهیدکردنی سەردار سولەیمانی جەختی لەوە کردەوە کە، بۆ ئەم مەبەستە، پێویستە ئەمریکییەکان یان لەسەر بنەمای ئەم ڕێککەوتننامەیە مامەڵە لەگەڵ تۆمەتبارانی دۆسیەی تیرۆرکردنی سەردار سولەیمانی بکەن، یان ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بکەن بۆ دادگایی کردن.

سەرپەیڤ