کانونی دوھەم 16, 2023 07:26 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: بە بەرهەمهێنانی 60 ملیۆن ژەمی ڤاکسینی بەرەکەت، ئیدی پێویستمان بە هاوردەکردن نییە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و پەروەردەی پزیشکیی ئێران جەختی لەوە کردەوە: لە ئەنجامی بەرهەمهێنانی ٦٠ میلیۆن ژەمی ڤاکسینی بەرەکەت کە کاریگەرە لە دژی جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا، ئیدی پێویست بە هاوردە کردن ناکات.

شارەزایان و زانایانی ئێرانی سەرکەوتوو بوون لە دروستکردن و بەرهەمهێنانی هەموو جۆرە پێکوتەیەکی کۆرۆنا.

«پدرام پاک ئایین» وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا، ڕایگەیاند: پاشەکەوت کردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە وڵات لە دۆخێکی باشدایە وسەرباری ھەگەری سەرھەڵدانی شەپۆلی داھاتووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێ خەمین و  پێویست بە نیگەرانی ناکات.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاندووە، کۆی گشتیی بڕی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ناوخۆ و دەرەوەی نزیکەی ٢١٣ ملیۆن ژەم ڕاگەیاندو وتیشی: ١٨٥ ملیۆن ژەمی وەشێندراوەو بەشێکی بەرچاوی ئەو پێکوتەو ڤاکسینانەشی کە ماونەتەوە وادەی بەسەرچوونیان دیارییەو دکرێ ھەتا کۆتایی ساڵی داهاتوو بەکاربهێنرێت.

سەرپەیڤ