ھاویشتنی سەرکەوتووانەی موشەکی کروزی دەریایی سپای پاسداران بەرەو ئامانجە دیاری کراوەکان
لە مەشقی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا، موشەکی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بەرەو ئامانجی دیاریکراو ھاوێژرا.
مەشقی هێزی دەریایی سپای پاسداران بە ناوی «سەرداری شەهید نەسروڵڵا شافیعی» بە ئامانجی نیشاندانی دەسەڵات و ئامادەکارییەکانی ئەو هێزە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی شیمانەیی لە کەنداوی فارس و کارایی دڵخوازی سیستەمی موشەکی دەریایی کروز، خۆفڕی جەنگاوەرو خاڵپێک بە چەندین ئامانجی دیاری و ھاوکات و سیستەمی زیرەکی بێ لێخوڕی ژێرئاوی تایبەت بەوپەڕی سەرکەوتووییەوە بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا) ؛ سەرداری دەریاوان «عەلیرەزا تەنگسیری» فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران وتی:لەم مەشقەدا سیستەمی موشەکی دەریایی کروز لە ئاستی جۆربەجۆردا، خۆفڕی مبڕێژو خاڵپێک بە چەندین ئامانج و لە یەک کاتدا، سیستەمی زیرەکی بێ لێخوڕی ژێرئاو، تەقاندنی موشەکی هەلیکۆپتەر، بەرز کردنەوەو دابەزاندنی هێزی تایبەت لەسەر بنکەی گەڕۆک و ئاوگەڕ، نمایشی دەسەڵاتی بەسیجی دەریایی جەماوەربنەماو فەکتەرەکانی بەرگریکارانەی دەستەڵات لە ھێزی دەریایی سپا چالاکییەکی باش و گونجاویان ھەبوو.
دەریاوان تەنگسیری ڕایگەیاند کە هەموو کەرەستەی پێویست لە لایەن زانستوەرانی لاو و پابەندی ئێرانەوە بەرهەم هێنراون و جەختی لەوە کردەوە: لە سای ئامادەکارییە هەمەلایەنەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداران و هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاوەکانی کەنداوی فارس و دەریای عومان و گەرووی هورمز هیچ مەترسییەک ھەڕەشە لە ئاسایشی سەقامگیری ئێستا ناوچەکە ناکات، لەم ناوچەیەدا نابێت و زلهێزەکانی دەرەوەی ناوچەکەش بە باشی ئاگاداری ئامادەکارییەکانی خەباتکارانمانن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ڕووبەڕووی هەر هەڕەشە و سەرەڕۆییەک ببنەوە وەک ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگر.