کانونی دوھەم 18, 2023 21:27 Asia/Tehran
  • بانگ کرانی باڵوێزی کۆریای باشوور بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران

باڵوێزی کۆریای باشوور لە تاران دوابەدوای لێدوانەکانی دەستێوەردەرانەی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە ئیمارات بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ئەوپەڕی ناڕەزامەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پێ ڕاگەییشت.

«یون سوک یول»، سەرۆکی کۆریای باشوور لەم دواییانەدا، لە سەردانەکەی بۆ ئیمارات و دیدار لەگەڵ ئەو سەربازە کۆرییانەی کە لەم وڵاتە عەرەبییەدا جێگیرن، لەکاتێکدا کە جلوبەرگی سەربازیی لەبەردا بوو، لێدوانێکی دەستێوەردەرانە و بێ بنەمای سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و دۆستی ئێران و ئیمارات ھێنایە ئاراوە.

«یول» وێڕای شوبھاندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئیمارات بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ کۆریای باکوور، تارانی وەک دوژمنی ئەم وڵاتە عەرەبییەی قەراخی کەنداوی فارس ناوبرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڕەزا نەجەفی» جێگری یاسایی و کاروباری نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەم دیدارەدا پێوەندی دۆستانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی کەنداوی فارس ، لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری کۆریای باشووری بە دەستوەردان لەم پەیوەندییە دۆستانەیەو بە ھۆکاری تێکدانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا زانی.

جێگری مافەوانیی وەزیری دەرەوەی ئێران داوای ڕوونکردنەوەیەکی خێرای لە دەسەڵاتدارانی کۆریا کرد سەبارەت بەو لێدوانانە و جەختی لەسەر پێویستیی دەستبەجێ ڕاستکردنەوەی ئەم ڕوانگەیە کردەوە.

«نەجەفی» بە وەبیرهێنانەوەی ھەڵوێستی نادۆستانەی کۆریای باشوور لەوان دەست گرتن بەسەر سامانە  بانکییەکانی گەلی ئێران، جەختی کرد، ھەڵنەگیرانی ھەنگاوێکی کارا لە لایەن کۆریای باشوورییەوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەی پەیوەندییەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە لایەنی ئێرانی پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا بکات.

جێگری مافەوانیی وەزیری دەرەوەی ئێران ھەروەھا وتەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری کۆریای باشووری لە بارەی چێکرانی چەکی ناڤۆکی بە پێچەوانەی دەقی پەیمانی پەرەسەندنی چەکی ناڤۆکی زانی و خوازیاری ڕوون کردنەوەی لایەنی کۆریایی بوو لەم بارەیەوە.

باڵوێزی کۆریای باشوور لە ئێرانیش هەروەها ڕوونکردنەوەی بەشێک لە بەرپرسانی کۆریای سەبارەت بە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەم وڵاتە ڕاگەیاندو جەختی لەوە کردەوە کە ئەو لێدوانانە هیچ پەیوەندییەکیان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئیمارات یان کۆریاوە نییە، بەڵام سەرباری ئەوەش هەڵوێست و چاوەڕوانییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەوڵەتی وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت.

سەرپەیڤ