کانونی دوھەم 20, 2023 18:52 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی قاڵیباف بەرامبەر بە کردەوەی پەرلەمانی ئەوروپا لە مەڕ دانانی ناوی سپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا

«محەممەد باقر قالیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە کردەوەی دۆش داماوانەی پەرلەمانی ئەورووپا لە مەڕ دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لیستی خۆیان وتەنی «رێکخراوە تیرۆریستییەکان»دا وتی: مەجلیس ھاوتەریب لەگەڵ ئەو ھەنگاوە ھەڵوێستی دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «محەممەد باقر قالیباف» ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێوڕەسمی یادی ٤٣٧ شەهیدی «بەندەر ئەنزەلی» لە نوێژگەی ئەم شارە ڕایگەیاند: مەجلیس بەرامبەر بەو کارەی پەرلەمانی ئەورووپا لەمەڕ دانانی ناوی سپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا ھەڵوێستێکی ھاوتەریب دەگرێتە بەرو بە شێوەیەکی جیاواز لە ناوچەکە و حکومەتەکاندا لەگەڵ ئەوروپییەکان دا دەجوڵێتەوەو دەوڵەتەکانی ئەورووپی، ئەم لایەنگرانەی تیرۆریزم و سوپاکانیان لە گروپە تیرۆریستییەکاندا دادەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: باشترە حکومەتەکانی ئەوروپا خۆیان لە هەژموونیی شاراوەی ئیستیکباری جیهانیی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕزگار بکەن و بڕیاری ژیرانە لە ناوچەکەدا بدەن، بەپێچەوانەوە لە سەریان گران دەکەوێت.

قاڵیباف ئاماژەی بەوەش دا کە حکومەتەکانی ئەوروپا نیشانیان داوە کە پشتیوانی لە تیرۆرو تیرۆریستانیان کردووە بە بەشێک لە سیاسەتە فەرمییەکانیان و وتیشی: ئەم بڕیارنامەیە کە لە لایەن پەرلەمانی ئەوروپا پێشنیار کراوە و دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا لە ڕاستیدا ڕووبەڕووبوونەوەی ناوەندی فەرهەنگ و شەهیدبوون و خزمەتە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا وتیشی: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ناوازەترین ڕێکخراوی جەماوەریی لە ئاستی ناوچەکە و جیهاندایە و بیروڕای گشتی و خەڵکی بیرئازادی جیهان دەزانن کە سپای پاسداران گەورەترین شەڕی دژ بە تیرۆریزم ئەنجام داوە و کە شەهید سەردار «حاج قاسم سولەیمانی» سیمایەک بوو کە کۆتایی بە چالاکییەکانی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی هێنا.

قالیباف ڕوونیشی کردەوە : دەبێ ئەوروپا وریا بێت نەبنە لایەنگرێکی تایبەتی داعش، ئەوروپییەکان ئەمڕۆ وا دەر دەخەن  کە دەیانەوێت پشتیوانیی تیرۆریستان بکەنە بەشێک لە سیاسەتە فەرمییەکانیان.

سەرپەیڤ