کانونی دوھەم 20, 2023 21:09 Asia/Tehran
  • وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران ھەنگاوەکەی پەرلەمانی ئەورووپای لە دژی سپای پاسداران شەرمەزار کرد

وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ھەنگاوەکەی پەرلەمانی ئەورووپا لەمەڕ بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ئیدانە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرەڤانی دا هاتووە: ھەنگاوەکەی پەرلەمانی ئەورووپا لە مەڕ دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لیستی خۆیان وتەنی گرووپە تیرۆریستییەکان دا،  کاردانەوەیەکی ڕق لە دڵانە،بە ھەنگ و پەلە و دۆش داماوانە بوو لە وەڵامی ھەرس ھێنانی یەک لە دوای یەکیان لە مەڕ شکست پێ ھێنانی ئیرادەی نەتەوەی سەربەرزی ئێرانی ئیسلامی.

لەم بەیاننامەیەدا باس لەوەش کراوە کە، ئەو ھەنگاوەی کە سپای خۆشەویست و ھێزمەندی پاسدارانی بە ناوی گەورەترین دامەزراوەی دژەتیرۆری ڕاستەقینە و بەرپەرچدەری ئەم دیاردە نەگریسە لە ئاستی جیھان بە ئەورووپاشەوە کردە ئامانج، ڕیسواکەرو لەقاودەرو نیشاندەری نەبوونی سەربەخۆیی لە نێو دامەزراوەکانی ئەورووپی و ستانداردەکانی دووفاقانەیانە.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: دیارترین نیشانەی گاڵتەجاڕانە بوونی ئەم کارە ئەوەیە کە بە پەلکێش کرانی گەورەترین خوڵقێنەر و لایەنگرانی ڕەوتە تیرۆریستییەکانی جیهان، واتە ئەمریکای تاوانبار و زایۆنیزمی نێودەوڵەتی ھاتووەتە ئاراوەو لە ڕاستی دا درێژەی ھەمان لێکدانەوە هەڵەکانی ئەوروپا لە مەڕ پشتگیریکردنی ئاژاوەگێڕان، تێکدەران و تەنانەت ئەو مونافیقە ڕووڕەشانەیە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بۆخۆیان ناویان لە پێڕستی تیرۆریستانی  ئەوروپادا بووە.

وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو ھەنگاوە، وڵاتانی ئەورووپای بە بەرپرسی لێکەوتەکانی ئەو کردارە زانیوەو ڕایگەیاندووە کە درێژەدان بەم ڕێکارە هەڵەیە ڕووبەڕووی وەڵامێکی پتەو و پەشیمان کەرەوەیان دەکاتەوە.

سەرپەیڤ