فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەش: بایکۆتی ئەورووپییەکان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پلانی هێزە چەکدارەکان نابێت
فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: بایکۆتی ئەورووپییەکان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پلانی هێزە چەکدارەکان نابێت.
لە درێژەی ڕێوشوێنەکانی ئەم دواییەی دژ بە ئێران و هەڵوێستی دەستوەردەرانە لە کاروباری ئێران، پەرلەمانی ئەورووپا لە ١٨ی ژانویە پلانێکی دژە ئێرانیی پەسەند کرد و خوازیاری ئەوە بوو کە ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بخرێتە نێو لیستی خۆیان وتەنی تیرۆریستیی یهکێتیی ئهوروپاوە.
پەسەندکراوەکانی پەرلەمانی ئەوروپا ئەرکھێن نین و تەنیا پێشنیارێکن بۆ ئەنجومەنی ئەوروپا.
کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتریش سەبارەت بە جوڵانەوەی دژە ئێرانیی ئەورووپا، بەتایبەتی لەدژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وەک دامەزراوەی سەربازیی فەرمیی ئەم وڵاتە وشداریی دابوو. دەسەڵاتدارانی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە سپای پاسداران بە دامەزراوەیەکی سەربازیی فەرمی ئەم وڵاتە دادەنرێت و هۆشدارییان دابوو کە بایکۆت کردنی کارێکی نایاساییە.
ئەمیری سەرتیپ کیومەرس حەیدەری» فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەش، کاردانەوەی بەرامبەر ئەو کارە دوژمنکارانەیەی پەرلەمانی ئەورووپا بەرامبەر بە سپای پاسداران نیشان دا.
بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەش سەبارەت بە کردەی دوژمنکارانەی پەرلەمانی ئەورووپا لە دژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: پەرلەمانی ئەورووپا هەڵەی کرد لە سەپاندنی بایکۆت بەسەر سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دا.
ئەمیری سەرتیپ حەیدەری وتیشی: ناتوانن سپای پاسداران بایکۆت بکەن و بایکۆتەکەیان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پلانەکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نابێت.
فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەش جەختی لەوە کردەوە: ئەوانە بەنیازن یەکێتیی ئەرتەش و سپای پاسداران بکەنە ئامانج؛ بەڵام هەرگیز ناتوانن ئەوە بکەن؛ چونکە هەستی دڵسۆزی و برایەتی لە هێزە چەکدارەکاندا هەیە.