شوبات 04, 2023 07:45 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاگەیاندنی حکومەتی ئێران بەرامبەر بە دەرکرانی ژنە موسڵمانە کۆنگرێسمانەکەی ئەمریکا

سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاگەیاندنی حکومەتی ئێران بەرامبەر بە دەرکرانی ئافرەتە موسڵمانەکەی ئەندامی لێژنەی پەیوەندیی دەرەوەیی کۆنگرێسی ئەمریکا کاردانەوەی پیشان دا.

«ئیلهان عومەر» ژنەموسڵمانی سەربە پارتی دیموکراتی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممەی دووھەمی فڤریە لە دەنگوەرگرتنێکی حزبیدا کە لە ھۆڵی کۆبوونەوەی نوێنەران دا ھەرای لێ کەوتەوەو بووە ھۆی توڕە بوونی ئەمیش،لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەرکرا.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە٢١٨دەنگی بەڵێی کۆمارییەکان و٢١١ دەنگی نەخێری دیموکراتەکان «ئیلهان عومەر»ی لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێس وەدەرنا.

لە بڕیارنامەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی کۆمارییەکان دژی «ئیلهان عومەر» بە ئاشکرا ڕەخنە لەوە گیراوە کە ناوبراو لە توییتێکی ساڵی ٢٠١٩ ی دا لایەنگرانی ئیسرائیلی وەک «پارە پەرست» ناوبردووە.

لەم توییتەدا «ئیلهان عومەر» بە لاقرتییەوە بە لایەنگرانی کۆماریخوازی ڕژێمی زایۆنی وت: هەموو شتێک لە بارەی بنیامینە خۆشەویستەکەیانە.

ھەرلەم ئاراستەیەدا بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سپیھر خەلەجی» سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاگەیاندنی حکومەتی ئێران ڕۆژی ھەینی لە توییتێکدا وێڕای بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە «ئیلھان عومەر» نووسی: ئەوەتا طن ژیان ئازادی بەبێ دەمامک، ئافرەتە موسڵمانەکەی کۆنگرێسب ئەمریکا لە لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکان وەدەر نرا.

سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاگەیاندنی حکومەتی ئێران لە درێژەی توییتەکەی دا نووسیویەتی: «ئیلهان عومەر»، ژنە کۆنگرێسمانی موسڵمانی سەربە پارتی دێموکرات، بەهۆی ڕەخنەگرتن لە ڕژێمی ڕەگەزپەرست و منداڵکوژی ئیسرائیل، لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وەدەرنرا.

«ئیلهان عومەر» پەنابەرێکی سۆماڵیە، یەکێکە لە یەکەم ژنە موسڵمانەکان کە لە ئەنجومەنی نوێنەران دا خزمەت دەکات و زۆرجاریش ڕووبەڕووی هەڕەشەی کوشتن و مەترسی و  توندوتیژیی دیکە دەبێتەوە.

سەرپەیڤ