شوبات 10, 2023 12:01 Asia/Tehran
  • ھاودەنگیی کۆنگرێسی ئەمریکا لەگەڵ بکوژانی ١٧ هەزار هاووڵاتیی ئێرانی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا ڕەخنەی لە پشتیوانیی کۆنگرێسی ئەمریکا لە تاقمی تیرۆریستیی مونافیق گرت.

١٦٥ ئەندامی توندڕەوی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ھەل و مەرجێکدا کە پشێوییەکانی ئێران دامرکاوەتەوە، لەبڕیارنامەیەکی خۆیان وتەنی واوە حزبی و بەدووپاتکردنەوەی تۆمەتەکانیان سەبارەت بە نائارامییەکانی ئێران، بە بیانووی پشتیوانی کردن لە داھاتوی ئێران داکۆکییان لە تاقمۆکەی تیرۆریستی مونافیقین و سەرکردەکەیان کرد.

لە کۆتایی سپتامبەر ٢٠٢٢ەوە هەندێک ناوچەی جیاوازی ئێران ئاژاوەو پشێویی بەخۆیەوە بینی و هەر لە یەکەم ڕۆژدا ڕۆڵی هەندێک میدیای نەریتی و مۆدێرن لە پەرە پێ دانی ئەو ئاژاوەگێڕییانەدا ئاشکرا بوو.

لەم ئاژاوەگێڕانەدا، سەرکردە سیاسییەکانی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و هەندێکجاریش هەندێک وڵاتی ئەورووپی و میدیاکانیان و، هەروەها میدیای فارسی کە ڕۆژئاوا پشتیوانییان لێ دەکات، بە دروشمی پشتیوانی لە مافەکانی نەتەوەی ئێران، ئەوپەڕی ھەوڵی خۆیانیان بەکار ھێنا بۆ پشتگیری کردنی ئاژاوەچییان و تێکدەرانی ئاسایشی گەلی ئێران.

«ناسر کەنعانی چافی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتەر نووسیویەتی: پشتیوانیی 165 ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە مونافیقین، جارێکی دیکە پەیوەندیی قوڵی حکومەتی ئەمریکی لەگەڵ پرۆسەی تیرۆری خستەبەر چاوی خەڵکانی جیهان.

«کەنعانی چافی» وتیشی: ھەڵبەت سەیریش نییە! ئەو دەسەڵاتەی کە دەستپێشخەری دامەزراندن و بەکارهێنانی ئامرازێکی وەک داعش بوو، هەست بە شەرمەزاری ناکات لە بەردەوام کردنی پشتیوانی و بەکارهێنانی ئامرازی و سیاسییانەی بکوژانی ١٧ هەزار هاووڵاتیی ئێرانی!

لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٧ هەزار هاووڵاتی و بەرپرسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن تاقمۆکەی تیرۆریستیی مونافیقین و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەوە تیرۆر کراون.

ئەمریکییەکان هەر لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە تاقمی تێرۆریستی مونافیقینیان خستە ژێر چەتری پشتیوانیی دارایی، سیاسی و پڕوپاگەندەیی خۆیانەوە و لە تاوانە تیرۆریستییەکانیان دژی خەڵکی ئێرانی ئیسلامی داکۆکییان کرد.

 

سەرپەیڤ