شوبات 10, 2023 20:25 Asia/Tehran
  • دەستگیرکرانی ھۆکارە سەرەکییەکانی ھەنگاوە تێکدەرانەکەی ناوەندێکی پیشەسازیی وەزارەتی بەرگریی ئێران لە ئەسفەهان

وەزارەتی ئیتیلاعات و ڕێکخراوەی ئیتیلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە دەستگیرکرانی هۆکارە سەرەکییەکانی پەلەقاژەی تێکدان لە ناوەندێکی پیشەسازیی وەزارەتی بەرگری لە ئەسفەهانی ناوەڕاستی ئێران بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی تەسنیم، بە هاوکاریی وەزارەتی ئیتیلاعات و ڕێکخراوەی ئیتیلاعاتی سپای پاسدارانی  شۆڕشی ئیسلامی و بە پشتیوانیی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، هۆکارە سەرەکییەکانی پەلەقاژەی تێکدان لە ناوەندێکی پیشەسازیی وەزارەتی بەرگری لە ئەسفەهانی ناوەڕاستی ئێران ، دەستنیشان و ڕاپێچ کران.

بە سەرنجدانی بەردەوامیی لێکۆڵینەوە لە تۆمەتبارە دەستبەسەرکراوەکان، زانیاری زیاتر لە کاتی گونجاودا بڵاودەکرێتەوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، تا ئێستا دەست ھەبوونی بەکرێگیراوانی رژێمی کاتیی زایۆنیزم لەو ھەنگاوە تێکدەرانەیەدا سەلمێندراوە.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٨ی ژانویە سێ وردە خۆفڕی لە چەشنی «کوادکۆپتەر» بە مەبەستی ھێرش ھێنان بە بەرزایی کۆمەڵەیەکی وەرشەی سەربە وەزارەتی بەرگری لە پارێزگای ئیسفەهان دەستیان کرد بە سووڕانەوە کە لە ئەنجامی کاردانەوەی خێرای چەکە دژە ئاسمانییەکانی نێو کۆمەڵەکە ھێرشەکەیان بە نیوەچڵی مایەوەو دووانیان ھەر بە ئاسمانەوە تەقۆندرانەوە.

سەرپەیڤ