دەست پێ بوونی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بەیاننامەی هەنگاوی دووھەمی شۆڕش و جیهانی ئیسلام
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i415129-دەست_پێ_بوونی_کۆنفرانسی_نێونەتەوەیی_بەیاننامەی_هەنگاوی_دووھەمی_شۆڕش_و_جیهانی_ئیسلام
کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بەیاننامەی هەنگاوی دووهەمی شۆڕش و جیهانی ئیسلام بە وتاری نووسەران و شارەزایان بواری حەوزەو زانکۆکان لە تاراندا دەستی پێکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 12, 2023 18:37 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بەیاننامەی هەنگاوی دووھەمی شۆڕش و جیهانی ئیسلام

کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بەیاننامەی هەنگاوی دووهەمی شۆڕش و جیهانی ئیسلام بە وتاری نووسەران و شارەزایان بواری حەوزەو زانکۆکان لە تاراندا دەستی پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «محەممەد مەهدی تھرانچی» مامۆستای زانکۆ، «غوڵام عەلی حەداد عادل»، سەرۆکی ئەکادیمیای زمان و ئەدەبی فارسی و «سەیید محەممەد حسێنی» جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری مەجلیس، لە وتاربێژانی ئەم کۆنفرانسە بوون.

دووهەمین کۆنفرانسی نێو نەتەوەیی بیرمەندان لەسەر بەیاننامەی هەنگاوی دووھەمی شۆڕشی ئیسلامی، هاوتەریب لەگەڵ چوارەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی بەیاننامەی هەنگاوی دووهەم و بیستەمین ساڵڕۆژی بڵاوبوونەوەی نامەی مێژوویی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە وەڵامی کۆمەڵێک لە نوخبە و بلیمەتانی حەوزەی عیلمیە لەناوەندی کۆنفڕانسی کتێبخانەی نیشتیمانیی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەچوو.

کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بەیاننامەی هەنگاوی دووهەمی شۆڕش و جیهانی ئیسلام، بە ئامانجی ئاشنابوون لەگەڵ دەشێ و ناشێ و پەیوەندییە واوە نیشتیمانییەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ئاستی ئومەتی ئیسلامی گەڵاڵەکەی لە نووسینگەی بانگەوازی ئیسلامیی حەوزەی عیلمیەی قوم داڕێژرا.