شوبات 16, 2023 18:41 Asia/Tehran
  • فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران: ئابوورییە گەورەکانی جیهان گرنگییەکی جددی بە بارستایی دەریا دەدەن

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی کە ئابوورییە گەورەکانی جیهان بایەخی جددی بە بارستایی دەریا دەدەن، وتیشی: پێویستە سەرچاوە مرۆڤیەکان لە ئابووریی دەریایی دا بەهێز بکرێن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، دەریادار«شەهرام ئێرانی» فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای شی کردنەوەی بارستایی ئابووریی دەریا لە پارێزگا کەناراوییەکانی وڵات، وتیشی: کەڵک وەرگرتن لە توانای دەریایی لە هەموو ئابوورییە گەورەکانی جیھاندا جێگای سەرنجەو دەبێ ئەم دەرفەتە بۆ گەشەکردن و پێشخستنی ئابووریی وڵات بەکاربهێنرێت.

دەریادارئێرانی وتی: بە هەوڵی لاوانی ئێران، هێزی دەریایی لە ئاستێکی بەرزی ھێزو دەسەڵاتدایە و بە ئامادەبوونی چالاکانەی لە زەریا گەورەکانی جیهاندا، ئاڵای سەربەرزی حکومەتی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەرێمە دوورەکانیش دا شەکاوەتەوە.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە جەختکردنەوە لەسەر بەهێزکرانی هێزی مرۆڤی لە بواری پیشەسازی و چالاکییەکانی پەیوەست بە ئابووریی دەریایی، وتیشی: دەبێ بە یەکخستنی ھەموو تواناو بارستاییەکان، ڕاهێنانی پسپۆڕی و ورشەیی بۆ گەنجان لە بواری دەریایی دا بە شێوەیەکی جددی پەیڕەو بکرێت.

سەرپەیڤ