شوبات 25, 2023 17:06 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر سەلامی: پەرە بە موشەکی کروزی سەروودەنگ پەرەپێدەدرێت

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کرد: پەرە بە مووشەکی کروزی سەروو دەنگ دەدرێت.

سەرداری سەرلەشکر «حسێن سەلامی» بە ئاماژە بەوەی کە موشەکە کروزەکانی ئێران پەرەی پێدەدرێت، وتیشی: موشەکی کروز بە سەرنجدانی ئەوەی کە لە نزمایی دا دەڕۆنە پێشەوەو لە باڵندەیەکی باڵ وەستاو دەچن، خێراییەکی ئەوتۆیان نییە، بەڵام لە جۆری سەروودەنگەکەی پەرە پێ دەدرێت.

فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران ئەمڕۆ لە نەریتی کۆتایی فێستیڤاڵی نەتەوەیی جیهادیەکان کە لە مەکۆی سیخوڕیی ئەمریکا (باڵوێزخانەی پێشووی ئەمریکا لە ئێران)بەڕێوەچوو، ئاماژەی بە شکستە یەک لە دوای یەکەکانی ئەمریکییەکان بەرامبەر نەتەوەی ئێران کرد و وتیشی: چونکە ئەمریکییەکان لە بەرەکانی شەڕی سەربازیدا شکستیان هێناوە، هەموو یەدەگە ستراتیژییەکانی خۆیان لە دژی ئێران بەکارهێناوە.

فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران وێڕای وەبیرهێنانەوەی قوڵایی ستراتیژیی کۆماری ئیسلامیی ئێران تا دەگاتە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، وتیشی: ئەمڕۆ لە تەنیشت دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورداین و دوژمنمان دابەش کردووە .

مووشەکی پاوە، نوێترین موشەکی کروزی زەوی بنکەی ئێرانە بە مەودایەکی ١٦٥٠ کیلۆمەترەوە کە، لەلایەن هێزی ئاسمانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە دروست کراوەو پەردەی لەسەر لادراوە.

سەرپەیڤ