ئادار 01, 2023 13:28 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵاهیان: دۆخی ئێستای ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی ئەمریکایە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەژنێڤ وتی: دۆخی ئێستاکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەنجامی هەڵە هەڵوێستی سیاسەتی حکومەتی ئەمریکایە.

" حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی چەکداماڵینی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەژنێڤی سوئیس وتی: پرسی بەرتەسکی پاشماوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) دەکرێ بە هاسانی لێک بدرێتەوە.

ئەمیر عەبدولاهیان وتی: بە ئیرادە و نیازپاکی لایەنەکان، بەبێ هەرجۆرە پیش مەرجێک ولە چوارچیوەی وتووێژگەلێک کە ئەنجام بووە، بەرجام گرفتەکانی جیی چارەسەبووە و هەنگاوی نیهایی لە لایەن ئەندامانەوە دەتوانێ هەڵبگیردرێت.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەکە کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ درێژەی کار هەتا گەیشتن بە کۆبەندی ڕێککەوتنی نیهایی ئامادەیە، وتی: ئەمریکا دەبێ ئیرادە و دەسەڵاتی بڕیاردان بۆ کۆبەندی وتووێژە درێژخایەنە ئەنجام دراوەکان هەبێت.

ئەمیر عەبدوڵاهیان هەروەها بەڕاگەیاندنی ئەمەکە کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری کۆتایی دان بە شەڕی ئۆکراینە جەختی کرد:

ئێران وەکوو قوربانی شەڕ، هەڕەشە و بایکۆتە یەک لایەنەکان؛ پێبەندی بنەمای وەک؛ پاڕاستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتان، ڕێز وحۆرمەت بە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، مافی نێودەوڵەتی وکەڵک وەرنەگرتن لە زۆر یا هەڕەشە لە پێوەندی نێودەوڵەتیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: گرتنە پیشی کاروکردەیەک بۆچەکداماڵینی جیهانی، زەرورەت وپێویستێکی بنەڕەتی دێتە ئەژمار وبەبێ گرتنی کاروکردەی دیاریکراو لە بارەی لەناوبردنی چەکە بەکۆمەڵ کوژ، بەتایبەت چەکە ناڤۆکیەکان، بە هێزکرانی ئاشتی وئەمنیەتی جیهانی وناوچەیی ڕاست بینانە نابێت.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دوشەممەیش لە پەنجاودوهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتاری دا.

سەرپەیڤ