ئێران؛ لە ڕیزی بانترین وڵاتانی زانستی ژنێتیک
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i415682-ئێران_لە_ڕیزی_بانترین_وڵاتانی_زانستی_ژنێتیک
بەڕێوەبەری هەفدەهەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی ژێنێتیک وتی: ئێران لە زانستی ژێنێتیکدا لە ڕیزی بانترین وڵاتانی ناوچە و جیهاندایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2023 08:28 Asia/Tehran
  • ئێران؛ لە ڕیزی بانترین وڵاتانی زانستی ژنێتیک

بەڕێوەبەری هەفدەهەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی ژێنێتیک وتی: ئێران لە زانستی ژێنێتیکدا لە ڕیزی بانترین وڵاتانی ناوچە و جیهاندایە.

"مەحموود تەوەلایی" بە راگەیاندنی ئەوەی کە ئێران لە زانستی ژێنێتیکدا لە ڕیزی بانترین وڵاتانی ناوچە و جیهاندایە، وتیشی : ئێران لە گۆڕەپانی زانستی ژێنێتیکدا پلەی چواردە تا هەژدەی جیهانی بە خۆ تەرخان داوە.

تەوەلایی وتیشی: ئێران خاوەنی 17% بەرهەمی دەرمانی بایۆتەکنۆلۆژیایی و بایۆتێک لە ئاستی ناوچەکەدایە و هەناردە کردنی ئەم دەرمانانە بۆ ئەورووپا و وڵاتانی دیکە ئەنجام دەبێ و بۆ بەرزتر کردنەوەی ئاڵ و وێری زانست و زانیاریمان لەگەڵ زانستوەرانی وڵاتانی جۆراوجۆ زیاتر ببێت.

پێنجەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی و حەڤدەهەمین کۆنگرەی نیشتمانیی ژنێتیکی هەشتی مارس لە تاران بەڕێوە دەچێ.

زانستوەران و پسپۆڕانێک لە وڵاتانی هۆڵندا، ئەڵمان، ئیسپانیا، ئیتالیا، ئەمریکا، چین، هونگاریا، عێراق و تورکیا بە شێوەی بەشداریی کردنی راستەوخۆ و هەروەها لە ڕێگای ئانلاینیشەوە لەم کۆبوونەوەیەدا بەشداری دەکەن.