پەرەی هاریکاریی ئێران و وروسیا ، تەوەری وتووێژی تەلەفۆنیی پوتین و رەییسی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i415737-پەرەی_هاریکاریی_ئێران_و_وروسیا_تەوەری_وتووێژی_تەلەفۆنیی_پوتین_و_رەییسی
کرملین باسی پێوەندیی تەلەفۆنیی سەروک کۆمارانی فێدراسیۆنی روسیا و کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد بە تەوەری لێکدانەوەی گەڵاڵە ژێرخانە دووقۆڵیەکان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2023 09:54 Asia/Tehran
  • پەرەی هاریکاریی ئێران و وروسیا ، تەوەری وتووێژی تەلەفۆنیی پوتین و رەییسی

کرملین باسی پێوەندیی تەلەفۆنیی سەروک کۆمارانی فێدراسیۆنی روسیا و کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد بە تەوەری لێکدانەوەی گەڵاڵە ژێرخانە دووقۆڵیەکان .

دیمیتیر پسکۆف وتەبێژی  کۆشکی  کرملین لە بەیاننامەیەک دا بە راگەیاندنی  هەواڵی پێوەندیی تەلەفۆنیی ڤلادیمیر  پوتین  سەرۆکی  روسیا  و   ئیبراهیم   رەیسی  سەرۆکی  کۆماری ئیسلامیی ئێران  جەختی  کردەوە:  دوو لایەن  لە  بارەی  گەشەداریی و ئاستی پێوەندیی دوو  قۆڵیی  نێوان  کۆماری ئیسلامیی ئێران و روسیا  وتووێژیان کرد .

لەم  بەیاننامەیەدا  هاتووە: دوو لایەن بە  لێکدانەوەی پرسەکانی هاریکاریی دوو قۆڵی  هاوڕا بوون کە پێوەندیی ئێران و ڕوسیا بە  شێوەی باش  لە  حاڵی  گەشەدایە.

ئێران و روسیا  لە  بواری دوو  قۆڵی  بە  تایبەت  پێوەندیی   ئابووری  و سەربازیی و  ئاسایشیی و  هەروەها لە بارەی پرسی ناوچەیی و  نێودەوڵەتیی وەکوو بەرەنگاربوونەوەی یەک لایەنە خوازیی ئەمریکا-هاوبەشیی  بەرژەوەندیی ستراتژیکیان  هەیە و ئەوە یەکێک  بووە لە هۆکارە  سەرەکیەکانی  هاریکاریی  نزیکی دوو لایەن  لە ساڵانی  رابردوودا .