ئادار 12, 2023 23:00 Asia/Tehran
  • فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی: ئامادە بوونی گەلی ئێران لە گۆڕەپانەکەدا دوژمنی ھیوابڕاو کرد

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی نمونەیی نەتەوەی ئێران لە ھەمبەر دوژمنان دەربڕی و وتی: بوونی گەلی ئێران لە گۆڕەپانەکەدا دوژمنی بێ ھیوا کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سەرداری سەرلەشکر «حسێن سەلامی» فەرماندەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێوڕەسمی یادی شەهیدانی ئۆپەراسیۆنەکانی بەدرو خەیبەر کە لە ورمێ لە باکووری ڕۆژاوای ئێران بەڕێوە چوو، بە ئاماژەدان بۆ گوشاری دەگمەن و بەردەوامی دژ بە خەڵکی ئێران وتیشی: ئەم ڕادەیە دوژمنایەتی و گوشارھێنان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بێ وێنەیە و ئەگەر تەنیا یەکێک لەو  ئۆپەراسیۆنە زۆرانەی دوژمنان لە ماوەی ٤٤ ساڵی ڕابردوودا لە دژی هەر کامە لە وڵاتانی زلهێزی جیهان ئەنجامی گرتبا دیارە بەرگەیان نەدەگرت و لەبەر یەک ھەڵدەوەشانەوە.

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هۆکاری خۆڕاگریی نەتەوەی ئێرانی بۆ پەیڕەوکردنی پشوودرێژیی ئیمام و ڕابەری مەزنی شۆڕش گەڕاندەوەو وتیشی: خۆڕاگری و پشوودرێژیی بێهاوتای ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بەرامبەر قەبارەی قورسی دوژمنایەتییەکان وایکرد فەرماندە و سەربازەکانیش بەهێز بن و ئیمانیان هەبێت و ئەم ئیمانە و پشوودرێژیی ئیمام بووە هۆی پشوودرێژی و بەرگەگرتنی ئوممەت.

سەرپەیڤ