ئادار 15, 2023 11:21 Asia/Tehran
  • کەمالوەندی:ئێران بەپێی پازدە ڕاپۆرتی ئاژانس بچوکترین لاڕێیی نەبوە لەڕێبازی بەڵێنەکانی

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران بەپێی پازدە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناڤۆکی بچوکترین لادانی نەبووە لە ڕێبازی بەڵێنەکانی، پێشی داگرت کە پیتاندنی لە سەداشەستی یۆرانیۆم لە فۆڕدۆ وڵامێک بوو بە بڕیارنامەکەی پێشووی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانس.

«بەھرۆز کەمالوەندی» وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتی : لە ڕابردووداو لەئاکامی بەرجام پازدە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ناڤۆکیمان هەبوون کە ئەوەی دەردەخست کە ئێران بچوکترین لادانی نەبووە لەسەر ڕێبازی بەڵێنەکانی و ئەوروپیەکان لەسەرەتادا لە ڕاگەیاندراوەکانیان دا ڕەخنەیان دەگرت لە ئەمریکا کە بۆ لەبەرجام چووەتەدەر، کەچی لە ئێستادا بەجۆرێک دەدوێن کە دەڵێی ئێران بەرپرسی ئەم دۆخەی ئێستایە.

«کەمالوەندی» سەردانەکەی «ڕافائیل گرۆسی» کارگێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناڤۆکی بۆ ئێرانیشی بەباش و بەئاراستەی هاوکاری زۆرتری دولایەن لێکدایەوەو وتی ، لەو پرۆسەیەی هاوکاری و چارەسەریی کێشەکان دا هەنگاوێک چووینە پێش.

کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرجار ڕایانگەیاندوە کە دەکرێ ڕێ و شوێنە لەبەرچاوگیراوەکان بگەڕینەوە شوێنی خۆیان بەو مەرجەی لایەنی بەرامبەر سەرجەم بەڵێنەکانی خۆی بەتەواوی جێ بەجی بکات.

سەرپەیڤ