بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5 پلە باکووری ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i415960-بومەلەرزەیەک_بە_گوڕی_5_پلە_باکووری_ڕۆژئاوای_ئێرانی_هەژاند
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج بە پێوەری ڕیختەر شاری خوی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2023 16:31 Asia/Tehran
  • بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5 پلە باکووری ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج بە پێوەری ڕیختەر شاری خوی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە پشتبەستن بە پەیمانگای بومەلەرزەزانیی زانکۆی تاران، بوومەلەرزەی خوی کە لە بەشێکی ئەو پارێزگایەو بە تایبەت شاری ورمێ هەستی پێکراوە، کاتژمێر ١٥:١٧ ڕۆژی پێنجشەممە بە قوڵایی ١٦ کیلۆمەتر ڕووی داوە.

پێشتریش ٢٨ی ژانویە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ پلە شاری خوی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەست دا و نزیکەی هەزار کەسیش برینداربوون.