ئادار 19, 2023 20:37 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: بەم زووانە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان چاومان بە یەکتر دەکەوێت

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە داھاتوویەکی نزیکدا وتی، هاوڕا بووین کە شاندی تەکنیکیی هەردووک لا سەری باڵوێزخانە و کونسوڵخانە گشتییەکان بدەن و ئامادەکاریی کردەیی بۆ کردنەوەی باڵوێزخانەکان بکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ میدیاکان سەبارەت بە گەورەترین دەستکەوتی سیاسەتی دەرەوەی حکومەت لە ساڵی ١٤٠١ ڕایگەیاند، کە لە بواری دیپلۆماسیی ئابووریدا، ئێمە شایەتی زیادبوونی بەرچاوی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانین، بەجۆرێک کە تەنها لە دوو وڵاتی دراوسێدا، لە وڵاتێکدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاتر لە ١٤ ملیار دۆلارە و لە وڵاتێکی دیکەشدا زیاترە لە ٢٢ ملیار دۆلار.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد، لە ئاراستەی پەیوەندییە سیاسییەکان لەگەڵ دراوسێکان دا لە ناوەڕاستی ساڵی ١٤٠١، پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتی دراوسێ، ئیمارات و کوێت، لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئاستی باڵوێز بەرزکرایەوە و لە ڕۆژانی ڕابردووشدا شاهیدی بووژانەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و عەرەبستان بووین.

«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» سەبارەت بە ئاسۆی ڕێککەوتنی ئەتۆمیش ڕایگەیاند، ئەرکی سروشتیی دەزگای دیپلۆماسی هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکانە، دەستپێشخەرییەک لەسەر مێزە هەیە کە هیوادارم لە حەوتەکانی داهاتوودا بتوانین دوایین هەواڵی بە ئاگاداریی نەتەوەی ئێران بگەیەنین و ھەموو دەرفەتەکان بقۆزینەوە بۆ دەستخستنی ئەوپەڕی بەرژەوەندیی نیشتیمانی.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی؛ سوڵتانی عومان لە سەفەرەکەیدا بۆ مەنامە پایتەختی بەحرەین، دەستپێشخەری و بیرۆکەی بووژانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ دۆخێکی ئاسایی پێشنیار کرد. نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بەم شێوەیە کرا بۆ ئەوەی شاندی تەکنیکیی ئێران و بەحرەین سەردانی باڵیۆزخانەکانی دوو وڵات بکەن.

«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» جەختی لەوە کردەوە، ئێمە پێشوازی لە بووژانەوەی پەیوەندییە ئاساییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ناوچەکە دەکەین، هیوادارم هەندێک لەو ئاستەنگانەی کە لە نێوان تاران و مەنەمادا هەن، لاببرێن و بتوانین هەنگاوی گونجاو لەم ئاراستەیەشدا ھەڵگرین.

سەرپەیڤ